تاريخ: ۱۳۹۸ دوشنبه ۳۰ ارديبهشت ساعت ۲۳:۹ بازدید: 2617      نظرات: 2      کد مطلب: 11020

مۆزەخانەی هەژار موکریانی لە مەهاباد دەکرێتەوە


بەرپرسی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی شووڕای شاری مەهاباد لە لێدوانێکدا لەگەڵ هاژە ڕایگەیاند: کڕینەوەی ماڵی باوکی مامۆستا هەژار‌ و گۆڕانی ئەم شوێنە وەک مۆزەخانە ماوەیەک لەمەو پێش لە کۆمیسیۆندا پێشنیار کرا و پاشان وەک گەڵاڵەیەک ئاراستەی شووڕای شار کرا.
د.مستەفا ئەحمەدزادە لە درێژەدا وتی: بەختەوەرانە ئەم گەڵاڵەیە لە شووڕای شار بە کۆدەنگی ئەندامان پەسند کرا و وێڕای چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی مامۆستا هەژار سەردانی ماڵەکەمان کردووە و خەریکی جێبەجێ کردنی کاروبارە سەرەتاییەکانین لەم بوارەدا.
بارزان شەڕەفکەندی نەوەی هەژار موکریانی وێڕای بەرز نرخاندنی هەڵوێستی شووڕای شار، بە هاژەی گووت: ئەم خانووبەرەیە 600 میتری ڕووبەرە و لە گەڕەکی ڕەزگەییان، بەرامبەر بە مزگەوتی ڕۆستەم بەیگ هەڵکەوتووە کە مڵکی خوالێخۆشبوو "مەلا محەممەدی بۆر" باوکی مامۆستا هەژار بووە و ئێستاش مڵکایەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ میراتگران.
وتیشی: وەرگرتنی ڕەزامەندی و وەکالەتی میراتگران لە ناو و دەرەوەی وڵات وەک هەنگاوی یەکەم پێویستە، پاشان ڕادەست کردنی ئەو خانووبەرەیەش لە لایەن ئێمە تەنیا بە مەرجێکە کە وەک مۆزەخانە و شوێنی پاراستنی ئاسەوار و یادگارییەکانی هەژار موکریانی کەڵکی لێوەرگیرێ.
عەبدوڕڕەحمان شەڕەفکەندی ناسراو بە هەژار، شاعیر، وەرگێڕ و نووسەری بەناوبانگی کورد ساڵی 1300ی هەتاوی لە گەڕەکی خڕێی مەهاباد لە دایکبووە و ساڵی 1369 لە کەرەج کۆچی دوایی کردووە و لە مەقبەرەتوشۆعەرای مەهاباد بە خاک ئەسپێردراوە.
فەرهەنگی ھەنبانە بۆرینە، چێشتی مجێور، ئاڵە کۆک، بەیتی سەرە مەڕ، مەم و زین، بۆ کوردستان، شەرحی دیوانی مەلای جزیری، وەرگێڕانی ئاسەواری شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی، چوارینەکانی خەیام، مێژووی ئەردەڵان، یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە، قورئان بە کوردی، قانوونی لە تێب و... لە گرینگترین ئاسەوارەکانی ئەم کەسایەتییە بە ئەژمار دین.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

1
0
پاسخ به این اظهارنظر

عبدالرحمن سعیدی نازنازی ۱۳۹۸/۲/۳۱
افرین وخسته نباشیدبای کارتاریخبتان
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

بەراستی !! ۱۳۹۸/۲/۳۱
جالبە ئەوەش خۆشە، کورە کاکە کارگرانی شارەداری ئەوە دەمرن لە برسان ، ئاغا ئەحمەد زادە ئەوە خەریکی چی؟؟؟؟؟؟؟ دیسان کاڕێک بێ وەرەسەکانی هەریەکەو لە شۆنێک بن وەلا تا ئەو هەموو ڕەزایەتە وەردەگیرێ خانو وێران دەبێ، بە جێگای ئەو کارە دەورووبەری مالە مامۆستا هێمن بکرنەوە زوووووووور درووست ترە . دەنا دو کۆنە دیوان تابلۆ لێدەدەن کەچی پێت وایە مالە ئەردەلانەکانە لە سنە . بریا بڕێکمان مشوور هەبا

نظر خود را براي ما ارسال كنيد