به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى هاوخه‌میی بۆ كۆچی دوایی شێخ ته‌های نه‌قشبه‌ندی ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان ، به‌ڕێزان خانه‌وادی جه‌نابی شێخ سه‌ید ته‌ها نه‌قشبه‌ندی ، به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی جه‌نابی شێخ سه‌ید ته‌ها نه‌قشبه‌ندی، كه‌سایه‌تیی ناوداری ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان و پیر و مورشیدی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیمان پێ گه‌یشت و خه‌مباری كردین.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده تـێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكار و ئاشنایان و موریدانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ده‌كه‌م و خۆم به به‌شداری خه‌متان ده‌زانم. هیوادارم دوا ناخۆشیتان بێت و خوای گه‌وره دڵنه‌وایی به هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌سعود بارزانی
10/10/2016