تاریخ: ۱۳۹۵/۷/۲۰
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ تەها نەقشبەندی
به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى هاوخه‌میی بۆ كۆچی دوایی شێخ ته‌های نه‌قشبه‌ندی ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان ، به‌ڕێزان خانه‌وادی جه‌نابی شێخ سه‌ید ته‌ها نه‌قشبه‌ندی ، به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی جه‌نابی شێخ سه‌ید ته‌ها نه‌قشبه‌ندی، كه‌سایه‌تیی ناوداری ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان و پیر و مورشیدی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیمان پێ گه‌یشت و خه‌مباری كردین.
له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ تـێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكار و ئاشنایان و موریدانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ده‌كه‌م و خۆم به‌ به‌شداری خه‌متان ده‌زانم. هیوادارم دوا ناخۆشیتان بێت و خوای گه‌وره‌ دڵنه‌وایی به‌ هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون
مه‌سعود بارزانی
10/10/2016