تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۱۸ مهر ساعت ۲۱:۴۸ بازدید: 2604      نظرات: 3      کد مطلب: 2044

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد سه‌ردانی مامۆستا هه‌ڵوه‌دایان کرد


به پێی هه‌واڵی هاژه، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 18ی ڕه‌زبه‌ری 95ی هه‌تاوی کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی (بنکه‌ی موکریانی مه‌هاباد) و نوێنه‌ری شووڕای شاری مه‌هاباد، شاعیر و نووسه‌ری کورد کاک ڕه‌سووڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی ناسراو به "مامۆستا هه‌ڵوه‌دا"یان له ماڵه‌که‌ی به سه‌ر کرده‌وه‌.

له‌م دیداره‌‌دا هه‌ر کام له ئاماده‌بووان هیوای ته‌ندروستی و له‌ش ساغیان به‌و ئه‌م شاعیر و نووسه‌ره به‌ڕێزه خواست و به‌ڕێزیشیان خوشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی له هه‌مبه‌ر ‌خه‌مخۆری و دڵسۆزی ئاماده‌بووان.

 ڕه‌سووڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی، شاعیر و نووسه‌ری کورد و خه‌ڵکی شاری مه‌هاباده که ماوه‌یه‌که تووشی نه‌خۆشی هاتووه. ئه‌و تا ئێستا چه‌ند کتێبی پێشکه‌ش به کتێبخانه‌ی کوردی کردووه‌ که "شکۆی ئه‌وین"، "خه‌زێنه‌ی بزه" و "شارۆچکه‌ی شادی" وه‌ک دوایین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و به ئه‌ژمار دێن. هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌م نووسه‌ره ئاماده‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ن که به‌داخه‌وه‌ به هۆی نه‌بوونی هیچ پشتیوانه‌یه‌کی ماڵی نه‌که‌وتوونه به‌ده‌ستی خوێنه‌ران.

وێنه‌: حوسێن خاڵه‌ندی ـ پۆڵا ئاغاز 









ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

1
0
پاسخ به این اظهارنظر

عومبه ر ۱۳۹۵/۷/۲۰
سلاو له ئه نجوومه نی ئه ده بی مه هاباد به تایبه ت ماموستای مه زن و زانا و تیکوشه ری ماندوویی نه ناس کاک دوکتور خالقی جه لیل نیژاد به راستی لایقی نوینه رایه تی شاری مه هابادی هه یه چ بو مه جلیس چ بو شوورا . سلاو له ماموستا هه رمان و ماموستا تاباک و هه لوه دا
1
0
پاسخ به این اظهارنظر

ئازوه ر ۱۳۹۵/۷/۲۰
کارئکی زورباشه دهستو خوش بئت هیوای ساغ وسلامه تیش بو ماموستا ره ش ئه مه ی.
3
0
پاسخ به این اظهارنظر

فریا ۱۳۹۵/۷/۱۸
زور به خیر هاتنی دوستان و برایان و خوشکانی به ریزی ئه نجومه نی ئه ده بی ده که م. هیوای له ش ساخیم هه یه بو بابی به ریزم و دل شادی و سه ربه رزی بو هه موولایه کتان

نظر خود را براي ما ارسال كنيد