به پێی هه‌واڵی هاژه، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 18ی ڕه‌زبه‌ری 95ی هه‌تاوی کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی (بنکه‌ی موکریانی مه‌هاباد) و نوێنه‌ری شووڕای شاری مه‌هاباد، شاعیر و نووسه‌ری کورد کاک ڕه‌سووڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی ناسراو به "مامۆستا هه‌ڵوه‌دا"یان له ماڵه‌که‌ی به سه‌ر کرده‌وه.
له‌م دیداره‌دا هه‌ر کام له ئاماده‌بووان هیوای ته‌ندروستی و له‌ش ساغیان به‌و ئه‌م شاعیر و نووسه‌ره به‌ڕێزه خواست و به‌ڕێزیشیان خوشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی له هه‌مبه‌ر خه‌مخۆری و دڵسۆزی ئاماده‌بووان.
ڕه‌سووڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی، شاعیر و نووسه‌ری کورد و خه‌ڵکی شاری مه‌هاباده که ماوه‌یه‌که تووشی نه‌خۆشی هاتووه. ئه‌و تا ئێستا چه‌ند کتێبی پێشکه‌ش به کتێبخانه‌ی کوردی کردووه که "شکۆی ئه‌وین"، "خه‌زێنه‌ی بزه" و "شارۆچکه‌ی شادی" وه‌ک دوایین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و به ئه‌ژمار دێن. هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌م نووسه‌ره ئاماده‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ن که به‌داخه‌وه به هۆی نه‌بوونی هیچ پشتیوانه‌یه‌کی ماڵی نه‌که‌وتوونه به‌ده‌ستی خوێنه‌ران.
وێنه: حوسێن خاڵه‌ندی ـ پۆڵا ئاغاز