تاريخ: ۱۳۹۵ سه شنبه ۱۳ مهر ساعت ۹:۵۶ بازدید: 1775      نظرات: 2      کد مطلب: 2007

گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ کۆنترۆڵی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا


به‌ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی هاژه به گێڕانه‌وە  له ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌رۆک کۆماری تورکیا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی خۆی بۆ دانانی ناوچه‌ی "به‌ری تیرۆریزم" له‌ باکووری کوردنشینی سووریا ئاشکرا کرد.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی بۆ باکووری سووریا خسته‌ڕوو و به‌ گه‌ڵاڵه‌ی "ناوچه‌یه‌کی به‌ری له‌ تیرۆریزم" ناوی هێنا.
به‌ گوێره‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه، ۵ هه‌زار کیلۆمه‌تر له‌ باکووری سووریا پاک ده‌کرێته‌وه‌ و وه‌ک ناوچه‌یه‌کی ئه‌من که‌ تێدا گه‌شتی فڕۆکه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، ده‌ناسرێت.
 سه‌رۆک کۆماری تورکیا پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کردووه‌ که‌ گوایه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌کی پاک له‌ تیرۆریزم له‌ باکووری کوردنشینی سووریا دروست بکات به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ باکووری سووریا.
هاوپه‌یوه‌ند به‌م هه‌واڵه‌ ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێت چاپی بریتانیا نووسی که‌ تورکیا هه‌زار سه‌ربازی تایبه‌تی خۆی بۆ ئه‌نجام دانی ڕاسپارده‌یی نهێنی ناردووه‌ته‌ سووریا.
ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ کارناسان جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌ن تورکیا بۆ دژایه‌تی کوردی سووریا و به‌ تایبه‌تی یه‌په‌گه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ کۆنتڕۆڵ و داگیر کردنی باکووری کوردنشینی سووریا و هیچ پلانێکی بۆ به‌ره‌نگاری داعش یان تیرۆریستانی دیکه‌ نییه.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

هیوا ۱۳۹۵/۷/۱۳
اردوغان هدفی فقط نابودی کوردستانه وگرنه بوخوی تروریست پرورده دکا کوردملت نی که اردوغان به توانی نابودی کا
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

ناصرمفاخرکوردمیر ۱۳۹۵/۷/۱۳
ئه‌ردوغان له خه‌ونیک‌دایه‌که‌ئه‌یە‌وی‌ێیمپراتوری‌عوسمانی‌سه‌رله‌نوی‌دامه‌رزینی،بێ‌ئه‌وە‌ی چاویک‌بخشنی‌به‌پلانە‌نێودە‌وڵه‌تیه‌کان‌دا.زور روودارە‌بووە‌به‌ڵام‌دوی‌دە‌که‌ویته‌به ر درگای روسیه وئه‌مریکا‌وی‌پ‌گ؛هە‌ڵبه‌تروژئاوائیه‌کان‌له‌گه‌ڵ‌تورکیە ناتوانن‌به دوژمنکاری له ناوی ببن به ڵام هە نگاوە کانی ئه ردوغان هە ڵە کاری زوری تیدایه پێم وایه وە کوباتڵاق له شه ڕی سوریه به تایبه ت ڕوژئاوا‌گیردە کاد....هە رئه م بابه ته ش دە بێته هوی تیکشکانی ئیمپراتوری کۆن وتازە ی عوسمانی

نظر خود را براي ما ارسال كنيد