به‌ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی هاژه به گێڕانه‌وە له ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌رۆک کۆماری تورکیا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی خۆی بۆ دانانی ناوچه‌ی "به‌ری تیرۆریزم" له باکووری کوردنشینی سووریا ئاشکرا کرد.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی بۆ باکووری سووریا خسته‌ڕوو و به گه‌ڵاڵه‌ی "ناوچه‌یه‌کی به‌ری له تیرۆریزم" ناوی هێنا.
به گوێره‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه، ۵ هه‌زار کیلۆمه‌تر له باکووری سووریا پاک ده‌کرێته‌وه و وه‌ک ناوچه‌یه‌کی ئه‌من که تێدا گه‌شتی فڕۆکه قه‌ده‌غه‌یه، ده‌ناسرێت.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که گوایه ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌کی پاک له تیرۆریزم له باکووری کوردنشینی سووریا دروست بکات به شێوه‌یه‌ک که خه‌ڵکی ناوچه‌که بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه باکووری سووریا.
هاوپه‌یوه‌ند به‌م هه‌واڵه ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێت چاپی بریتانیا نووسی که تورکیا هه‌زار سه‌ربازی تایبه‌تی خۆی بۆ ئه‌نجام دانی ڕاسپارده‌یی نهێنی ناردووه‌ته سووریا.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که کارناسان جه‌خت له‌وه ده‌که‌ن تورکیا بۆ دژایه‌تی کوردی سووریا و به تایبه‌تی یه‌په‌گه ده‌ستی داوه‌ته کۆنتڕۆڵ و داگیر کردنی باکووری کوردنشینی سووریا و هیچ پلانێکی بۆ به‌ره‌نگاری داعش یان تیرۆریستانی دیکه نییه.