تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۲۹ شهريور ساعت ۱۰:۴۹ بازدید: 1937      نظرات: 1      کد مطلب: 1901

پێشوازی له پاڵه‌وان سیامه‌ند ره‌حمان


پێشوازی کردنی خه‌لکی به ئه‌مه‌کی شاری شنۆ له پاڵه‌وان سیامه‌ند ره‌حمان ئه‌مرۆ 28ی خه‌رمانانی 1395ی هه‌تاوی

به پێ ئاگاداری هیه‌تی پێشوازی له پاڵه‌وان سیامه‌ند ره‌حمان ئه‌مرۆ کاتژمێر 3ی پاشنیوه‌رۆ هاولاتیان و لایه‌نگرانی کاک سیامه‌ند ره‌حمان له رێگای شنۆ – ورمێ نزیک شه‌هره‌ک سه‌نعه‌تی چاوه‌ری هاتنه‌وه‌یی پاله‌وان بوون که له ناو ئاپۆرای خه‌لک به 20 خوله‌ک به دره‌نگه‌وه گه‌یشته ئه‌م شوێنه و دوا به دوایی ویش هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ هاوشاریانی شنۆیی تا شوێنی مه‌یدان چه‌مه‌نی شنۆ ئه‌م رێگایه‌یان به ترافیک و شادی و خۆشی تێپه‌ر کرد و گه‌یشتنه شوێنه‌که‌ و به به‌شداری به‌رپرسانی پله‌ یه‌کی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا به‌رێزان رئیسی پارێزگا، قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت ، نوێنه‌ری شاری شنۆ و نه‌غه‌ده عه‌بدولکه‌ریم حوسێن زاده و رئیسی وه‌رزش و لاوانی پارێزگا به‌رێز عه‌بدوللا چه‌مه‌ن گولی و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی شاری شنۆ و هاولاتیانی شنۆ پێشوازیه‌کی گه‌رم و گور که شیاوی پاله‌وانی دوونیا بێت لێ کرا. له‌م پێشوازیه گرووپی هه‌لپه‌رکێ لاوانی مه‌هاباد گور و تینێکی تایبه‌تی دا به به‌رنامه‌که و ل کۆتایش دا به کوتنه‌وه‌ی گۆرانی و هه‌لپه‌رکێ دلی جه‌ماوه‌ریان ئاوێته‌ی خۆشی و شادی کرد.

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پاریزی شاری شنۆ – ژینکۆ پەیامێکیان بڵاو کڕدەوە. دەقی پەیامەکە بەو شێوەیە:
ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی ژینکۆی شنۆ به خێرهاتنی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی پاله‌وانی دوونیا، کوردستان و ئێران کاک سیامه‌ندی ره‌حمان ده‌که‌ین و هیوادارین هه‌ر ده‌م له گه‌یشتن به ئمانجه‌کانی سه‌رکه‌وتوو و سه‌ربه‌رز بێت.

ئەنجومەنی ژینگە پاریزی شنۆ  ژینکۆ 
هه‌والنێری هاژه له شاری شنۆ : نوره‌ددین نه‌زه‌ری 








ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

محمدشکری ۱۳۹۵/۶/۲۹
منیش به نوبی خوم پیروزبای له کاک سیامه ند ره حمان وبنه ماله کی که مقامی اولی له جیهان به دست هیناوه دکم انشاالله سه د سال به تمنی زیاد بی وهمیشه بردوام بی

نظر خود را براي ما ارسال كنيد