پێشوازی کردنی خه‌لکی به ئه‌مه‌کی شاری شنۆ له پاڵه‌وان سیامه‌ند ره‌حمان ئه‌مرۆ 28ی خه‌رمانانی 1395ی هه‌تاوی
به پێ ئاگاداری هیهتی پێشوازی له پاڵه‌وان سیامه‌ند ره‌حمان ئه‌مرۆ کاتژمێر 3ی پاشنیوه‌رۆ هاولاتیان و لایه‌نگرانی کاک سیامه‌ند ره‌حمان له رێگای شنۆ – ورمێ نزیک شه‌هره‌ک سه‌نعه‌تی چاوه‌ری هاتنهوهیی پاله‌وان بوون که له ناو ئاپۆرای خه‌لک به 20 خوله‌ک به دره‌نگه‌وه گه‌یشته ئه‌م شوێنه و دوا به دوایی ویش هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ هاوشاریانی شنۆیی تا شوێنی مه‌یدان چه‌مه‌نی شنۆ ئه‌م رێگایه‌یان به ترافیک و شادی و خۆشی تێپه‌ر کرد و گه‌یشتنه شوێنه‌که و به به‌شداری به‌رپرسانی پله یه‌کی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا به‌رێزان رئیسی پارێزگا، قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت ، نوێنه‌ری شاری شنۆ و نه‌غه‌ده عه‌بدولکه‌ریم حوسێن زاده و رئیسی وه‌رزش و لاوانی پارێزگا به‌رێز عه‌بدوللا چه‌مه‌ن گولی و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی شاری شنۆ و هاولاتیانی شنۆ پێشوازیه‌کی گه‌رم و گور که شیاوی پاله‌وانی دوونیا بێت لێ کرا. له‌م پێشوازیه گرووپی هه‌لپه‌رکێ لاوانی مه‌هاباد گور و تینێکی تایبه‌تی دا به به‌رنامه‌که و ل کۆتایش دا به کوتنه‌وه‌ی گۆرانی و هه‌لپه‌رکێ دلی جه‌ماوه‌ریان ئاوێته‌ی خۆشی و شادی کرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پاریزی شاری شنۆ – ژینکۆ پەیامێکیان بڵاو کڕدەوە. دەقی پەیامەکە بەو شێوەیە:
ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی ژینکۆی شنۆ به خێرهاتنی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی پاله‌وانی دوونیا، کوردستان و ئێران کاک سیامه‌ندی ره‌حمان ده‌که‌ین و هیوادارین هه‌ر ده‌م له گه‌یشتن به ئمانجه‌کانی سه‌رکه‌وتوو و سه‌ربه‌رز بێت.
ئەنجومەنی ژینگە پاریزی شنۆ ژینکۆ
هه‌والنێری هاژه له شاری شنۆ : نوره‌ددین نه‌زه‌ری