تاريخ: ۱۳۹۷ چهارشنبه ۳۰ خرداد ساعت ۱۱:۳۲ بازدید: 1797      نظرات: 1      کد مطلب: 8646

قەت بە هەڕەشە منداڵەکەتان ناچار بە کردنی کارێک مەکەن


هاژه، بە هەڕەشە لێکردن، شەڕ کردن، منەت کردن، بێبەش کردن و ... منداڵەکەتان ناچار بە کردنی کارێک مەکەن، تەنانەت نان خواردنیش.
کاتێک منداڵەکەتان بە خەمباری، تووڕە یان نیگەرانی هاتە لاتان و گوتی:
-  تازە ناچمە ماڵی پوورم...
-  ئیدی دایکمم خۆش ناوێ...
-  مامۆستای قوتابخانەکەمان هەمووانی خۆش دەوێ هەر من نەبێ...
-  چیدی هاوڕێیەتیی فڵان کەسی ناکەم...
•  لەو کاتانەدا مەیەنە نێو قسەکەی، لێیگەڕێن با قسەی دڵی خۆی بکا.
•  هەوڵ مەدەن قەناعەت پێبێنن کە هەڵە دەکا و نابێ ئەو بڕیارە بدا.
•  بە منداڵەکەتان مەڵێن کە تۆ لە هەڵە دای، یان پوورت زۆری خۆش دەوێی یان مامۆستاکەت زۆر کەسێکی باشە و چاکە و باشەی تۆی دەوێ.
•  قسەی پێ مەبڕن. "مەڵێن بەسە ئیدی لێی مەڵێ"
•  داوەری مەکەن. "مەڵێن دەی لەوانەیە هەڵەت کردبێ، یان دەی لەوانەیە حەق بەوان بووبێ"
•  حاشا مەکەن. "نا، شتی وانەبووە"
•  گاڵتەی پێ مەکەن. "تۆخودا ئەوەش بوو بە قسە؟"
•  بە زمان یان بە جووڵەی لەش و دەم‌ و چاو هاوسۆزیی لەگەڵ بکەن و لەگەڵی بدوێن.
•  ئیدی خۆتانی لێ توورە مەکەن، لێوتان مەکرۆژن و لە پشتە دەستتان بدەن و بڵێن " ئائی ئای"، ئەوە مەکەن.
منداڵ لە مانای هەموو ئەوانە تێدەگا و لەوانەیە لە قسەکردن لەگەڵ ئێوە پەشیمان بێتەوە، یان دەست بە درۆکردن بکا.
ئێوە فەقەت گوێی بۆ بگرن و هانی بدەن کە بە جۆرێک کێشەکەی چارەسەر بکا و دەتوانن پێی بلێن کە ئامادەن هاوکاریی بکەن.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

صدیق رشیدی ۱۳۹۷/۴/۲
بسیارعالی

نظر خود را براي ما ارسال كنيد