هاژه، بە هەڕەشە لێکردن، شەڕ کردن، منەت کردن، بێبەش کردن و ... منداڵەکەتان ناچار بە کردنی کارێک مەکەن، تەنانەت نان خواردنیش.
کاتێک منداڵەکەتان بە خەمباری، تووڕە یان نیگەرانی هاتە لاتان و گوتی:
- تازە ناچمە ماڵی پوورم...
- ئیدی دایکمم خۆش ناوێ...
- مامۆستای قوتابخانەکەمان هەمووانی خۆش دەوێ هەر من نەبێ...
- چیدی هاوڕێیەتیی فڵان کەسی ناکەم...
• لەو کاتانەدا مەیەنە نێو قسەکەی، لێیگەڕێن با قسەی دڵی خۆی بکا.
• هەوڵ مەدەن قەناعەت پێبێنن کە هەڵە دەکا و نابێ ئەو بڕیارە بدا.
• بە منداڵەکەتان مەڵێن کە تۆ لە هەڵە دای، یان پوورت زۆری خۆش دەوێی یان مامۆستاکەت زۆر کەسێکی باشە و چاکە و باشەی تۆی دەوێ.
• قسەی پێ مەبڕن. "مەڵێن بەسە ئیدی لێی مەڵێ"
• داوەری مەکەن. "مەڵێن دەی لەوانەیە هەڵەت کردبێ، یان دەی لەوانەیە حەق بەوان بووبێ"
• حاشا مەکەن. "نا، شتی وانەبووە"
• گاڵتەی پێ مەکەن. "تۆخودا ئەوەش بوو بە قسە؟"
• بە زمان یان بە جووڵەی لەش و دەم و چاو هاوسۆزیی لەگەڵ بکەن و لەگەڵی بدوێن.
• ئیدی خۆتانی لێ توورە مەکەن، لێوتان مەکرۆژن و لە پشتە دەستتان بدەن و بڵێن " ئائی ئای"، ئەوە مەکەن.
منداڵ لە مانای هەموو ئەوانە تێدەگا و لەوانەیە لە قسەکردن لەگەڵ ئێوە پەشیمان بێتەوە، یان دەست بە درۆکردن بکا.
ئێوە فەقەت گوێی بۆ بگرن و هانی بدەن کە بە جۆرێک کێشەکەی چارەسەر بکا و دەتوانن پێی بلێن کە ئامادەن هاوکاریی بکەن.