تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۵ تير ساعت ۱۹:۲۱ | بازدید: 1451 نظرات: 0 کد مطلب: 1175 |
بە پێ هەواڵی پێگەی هەواڵی هاژە، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیاوه كه‌وتبووی خه‌ڵكی توركیا ده‌توانن وه‌ك به‌ریتانیا راپرسی بكه‌ن بۆ به‌ئه‌ندامبوون له‌و یه‌كێتیه ، وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
جان كلۆد یونكر سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه، توركیا ده‌بێت ته‌واوی ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێ بكات كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه پێدراوه‌و بۆی كراوه به‌مه‌رج بۆ به‌ئه‌ندامبوون .
راشیگه‌یاندوه: توركیا ده‌بێت سه‌رنجی یه‌كێتیه‌كه له‌ڕووی خزمه‌تكردن و گرنگیدان به ژیانی په‌نابه‌ران رابكێشێت و به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه هه‌نگاو بنێت .
بۆ به‌ئه‌ندامبوون له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا 72 به‌ند دانراون كه‌هه‌ر وڵاتێكی ئه‌وروپی ئه‌وانه‌ی تێدا هه‌بێت و بتوانێت جێبه‌جێ بكات ئه‌وه ده‌خرێته كێبڕكێی مافی ئه‌ندامێتیه‌وه.
یونكر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌خاڵه گرنگه‌كان ده‌بێت توركیا به‌رامبه‌ر به‌خودی گه‌له‌كه‌ی له‌ناو خۆدا دۆخێكی ئاسایی دروست بكات و مافی گه‌لانی تریش بدات .
سه رچاوه: چاو‌دێر