تاريخ: ۱۳۹۵ پنج شنبه ۱۸ شهريور ساعت ۱۰:۵ | بازدید: 1686 نظرات: 0 کد مطلب: 1827 |
به پێی هه‌واڵی هاژه، یه‌که‌مین پێشانگای شێوه‌کاری شاعیرێکی کورد له دانمارک له رۆژی چوارشەممه 17ی خەرمانان به‌رامبه‌ر به حەوتی سێپتامبری 2016 به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و پێشانگا هونه‌رییه که له تابلۆ سوریال و مودێڕنه‌کانی شێوه‌کاری پێکهاتبوون یەکەمین پێشانگای شێوەکاری تایبەتی "ئەرسەلان چەڵەبی" لە وڵاتی دانماڕک لە کافە گالێری " mellem rummet" کۆپنهاگه.
شایانی ئاماژه‌یه تاقمیکی زۆر له هونه‌ر دۆستان و هونه‌رمه‌ندانی کورد و دانمارکی و هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌ی دانمارکیش له ڕێ‌وڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی پێشانگاکه‌دا به‌شدار بوون. له مه‌راسیمی کرانه‌وه‌ی پێشانگا دا چه‌ند کاری تایبه‌تی هونه‌ریش وه‌ک پارچه مووسیقا پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرا. جیا لە هونەردۆستان و هونەرمەندانی کورد و دانماڕک کۆمەڵیک هونەرمەند لە وڵاتانی فەڕانسە و ئیتالیا و ئامریکای لاتین کە دانیشتووی دانمارک بوون لە کرانەوەی پێشانگاکە بەشدار بوون . ئەو پێشانگایە تا پێنج رۆژی تر واتە 11ی سێپتا‌مبر بەردەوام دەبێ.
ئه‌رسەلان چەڵه‌بی شاعیر و هونه‌رمه‌ندی بۆکانی پێشتر سێ کۆمه‌ڵه شێعری کوردی لێی بڵاو بۆته‌وە و ئێستا له وڵاتی دانمارک دەژی و خەریکی کار و باری هونه‌رییه.
|