تاريخ: ۱۳۹۷ يکشنبه ۱۶ ارديبهشت ساعت ۲۱:۲۱ | بازدید: 2145 نظرات: 0 کد مطلب: 6489 |
کتێبی «مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا» یەکەمین کۆمەڵە شیعری چاپکراوی شاعیری لاوی مەهابادی «هەرمان وەتمانی» یە. شاعیر و ڕەخنەگری هاوچەرخ «یوونس ڕەزایی» لەبارەی ئەم کۆمەڵە شیعرەوە دەڵێت: هەموو شیعرەکانی «هەرمان» خاوەن زمانێکی دەوڵهمەندن و لهو نهسلهیه که زمانی کوردی دروست و دەوڵهمهند دەکار کردووە و له ئهزموونی شاعیردا زمانێکی پتهو و ساختارێکی تێک تهنراو و دروست دەبینرێ. هەروەها «ناسر باباخانی» وەکوو ڕەخنەگری ئەدەبی «پێشەکی» بۆ ئەم کۆمەڵە شیعرە نووسیوە.
کتێبی «مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا» لە قەبارەی مامناوەند و لە دووتوێی ٧٨ لاپەرە و بە نرخی ٩٠٠٠ تمەن لەلایەن چاپەمەنی «گوتار»ـەوە چاپ و پڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە هەر ئێستا لە «کتێبفرۆشی ئاگۆرا» لەبەر دەست خوێنەران دایە. کتابفروشی آگورا: مهاباد- چهار راە میدان آرد- پاساژ بانک ملت- طبقە همکف
لە پشت بەرگی کتێبی «مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا» نووسراوە:
من مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا
وڵامم بدەوە ئەی مەرگ
لەو ڕۆژانەی تەنیا منم و
خۆشەویستییەک بەدی ناکرێ
لەو ساتانەی ئەفسوونگەرێک خۆی دۆڕاندووە و
کەشتییەک لە ئاپۆڕەی شەقام لەنگەر دەگرێ
لەو کاتانەی شەقام ئیتر شەقام نییە و
خوێن جێ پێی ونە؛
پەراگرافی یەکەم لە «پێشەکی ناسر باباخانی» بۆ کتێبی "مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا":
زۆر جاران کە شیعرێک دەخوێنییەوە، لەگەڵ ئەوەدا کە دێتە خانەی شیعری باڵاوە و لە یەکەم خوێندنەوەدا خۆ بەدەستەوە نادا و ڕەنگە لە چەندین جار خوێندنەوەش دا بۆ خوێنەر دەستەمۆ نەکرێ... بەڵام هەر لە یەکەم سات دا هەست دەکەی بە تەواوی مانا شیعرە و ڕووح و بیرت، هەست و خەیاڵت دەهەژێنێ... کۆمەڵە شیعری «مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا» ڕێک لەم شیعرانەیە.
شێعری «شیرین ژیانێک سهخت» لە کتێبی «مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا":
باڵات دهدرهوشێمهوه پهشمینهیهک گڕ
تا زهندۆڵ به هاناتهوه کهربهلاترین زهخت
چاو: گهش دهبارێم
له دیدارت زهردهپهڕ
پهشیمان نهبم پزیسک بارانی سوور و
گوڵه مێلاقهکانی سهرهڕۆ
که شێرێک سهرههڵبدا کۆپ
وه باڵات دهدرهوشێمه شهو
تاڵ دهیڕێسی و ژهنگ
زامێک به ڕووخسارتهوه شیرین ژیانێک سهخت
تا زهوی که دادهبارێته باران و گڕ
ده باڵات ههڵدهکهم پهشمینهک ژان
که نهتگوت ژهنگ:
دایڕێژه ناسک بڵێسه
گوڵ دهپشکوێم...
ئاشنابوون لەگەڵ "هەرمان وەتمانی":
هەرمان وەتمانی ساڵی 1985 زایینی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە. پلەکانی خوێندنی تا بەکالریۆسی ماف درێژە پیداوە. لە ساڵەکانی سەرەتایی خوێندنی ڕا هۆگری بە کاروباری هونەری ئەدەبی پەیدا کردووە و لە بوارەکانی شێعر، وەرگێڕان، چیرۆک،توێژینەوە و ڕۆژنامەوانی چالاکی نواندووە و لە هەر کام لەم بوارانەدا خاوەنی بابەت، بەرهەم و خەڵاتی ناوخۆیی و دەرکیە.
هەرمان وەتمانی بێجگە لە نووسین، وەک مودیرمەسئول، دەستەی نووسەران، بەڕێوەبەر و هاوکار لە زۆربەی ڕێکخراوە و چاپەمەنی و ڕاگەیێنەرە فەرهەنگییەکانی مەهاباددا بەشداری هەبووە.
جودا لەم کارانەی تازە بڵاوبۆتەوە و کارێکی هاوبەشی( فەرهەنگی ئاواییەکانی مەهاباد)، سێ بەرهەمی تری هەرمان وەتمانی کە وەرگێڕانی کۆمەڵە چیرۆکن ئامادەی چاپ و بڵاو بوونەوە.