کتێبی «مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا» یەکەمین کۆمەڵە شیعری چاپکراوی شاعیری لاوی مەهابادی «هەرمان وەتمانی» یە. شاعیر و ڕەخنەگری هاوچەرخ «یوونس ڕەزایی» لەبارەی ئەم کۆمەڵە شیعرەوە دەڵێت: هەموو شیعرەکانی «هەرمان» خاوەن زمانێکی دەوڵهمەندن و لهو نهسلهیه که زمانی کوردی دروست و دەوڵهمهند دەکار کردووە و له ئهزموونی شاعیردا زمانێکی پتهو و ساختارێکی تێک تهنراو و دروست دەبینرێ. هەروەها «ناسر باباخانی» وەکوو ڕەخنەگری ئەدەبی «پێشەکی» بۆ ئەم کۆمەڵە شیعرە نووسیوە.
  کتێبی «مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا» لە قەبارەی مامناوەند و لە دووتوێی ٧٨ لاپەرە و بە نرخی ٩٠٠٠ تمەن لەلایەن چاپەمەنی «گوتار»ـەوە چاپ و پڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە هەر ئێستا لە  «کتێبفرۆشی ئاگۆرا» لەبەر دەست خوێنەران دایە. کتابفروشی آگورا: مهاباد- چهار راە میدان آرد- پاساژ بانک ملت- طبقە همکف
  لە پشت بەرگی کتێبی «مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا» نووسراوە:
  من مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا
  وڵامم بدەوە ئەی مەرگ
  لەو ڕۆژانەی تەنیا منم و
  خۆشەویستییەک بەدی ناکرێ
  لەو ساتانەی ئەفسوونگەرێک خۆی دۆڕاندووە و 
  کەشتییەک لە ئاپۆڕەی شەقام لەنگەر دەگرێ
  لەو کاتانەی شەقام ئیتر شەقام نییە و 
  خوێن جێ پێی ونە؛
  پەراگرافی یەکەم لە «پێشەکی ناسر باباخانی» بۆ کتێبی "مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا":
  زۆر جاران کە شیعرێک دەخوێنییەوە، لەگەڵ ئەوەدا کە دێتە خانەی شیعری باڵاوە و لە یەکەم خوێندنەوەدا خۆ بەدەستەوە نادا و ڕەنگە لە چەندین جار خوێندنەوەش دا بۆ خوێنەر دەستەمۆ نەکرێ... بەڵام هەر لە یەکەم سات دا هەست دەکەی بە تەواوی مانا شیعرە و ڕووح و بیرت، هەست و خەیاڵت دەهەژێنێ... کۆمەڵە شیعری «مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا» ڕێک لەم شیعرانەیە.
  شێعری «شیرین ژیانێک سهخت» لە کتێبی «مەرگ دۆست ترین درەختی دنیا":
  باڵات دهدرهوشێمهوه پهشمینهیهک گڕ
  تا زهندۆڵ به هاناتهوه کهربهلاترین زهخت
  چاو: گهش دهبارێم
  له دیدارت زهردهپهڕ
  پهشیمان نهبم پزیسک بارانی سوور و
  گوڵه مێلاقهکانی سهرهڕۆ
  که شێرێک سهرههڵبدا کۆپ
  وه باڵات دهدرهوشێمه شهو
  تاڵ دهیڕێسی و ژهنگ
  زامێک به ڕووخسارتهوه شیرین ژیانێک سهخت
  تا زهوی که دادهبارێته باران و گڕ
  ده باڵات ههڵدهکهم پهشمینهک ژان
  که نهتگوت ژهنگ:
  دایڕێژه ناسک بڵێسه
  گوڵ دهپشکوێم...
  ئاشنابوون لەگەڵ "هەرمان وەتمانی":
  هەرمان وەتمانی ساڵی 1985 زایینی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە. پلەکانی خوێندنی تا بەکالریۆسی ماف درێژە پیداوە. لە ساڵەکانی سەرەتایی خوێندنی ڕا هۆگری بە کاروباری هونەری ئەدەبی پەیدا کردووە و لە بوارەکانی شێعر، وەرگێڕان، چیرۆک،توێژینەوە و ڕۆژنامەوانی چالاکی نواندووە و لە هەر کام لەم بوارانەدا خاوەنی بابەت، بەرهەم و خەڵاتی ناوخۆیی و دەرکیە.  
  هەرمان وەتمانی بێجگە لە نووسین، وەک مودیرمەسئول، دەستەی نووسەران، بەڕێوەبەر و هاوکار لە زۆربەی ڕێکخراوە و چاپەمەنی و ڕاگەیێنەرە فەرهەنگییەکانی مەهاباددا بەشداری هەبووە.
   جودا لەم کارانەی تازە بڵاوبۆتەوە و کارێکی هاوبەشی( فەرهەنگی ئاواییەکانی مەهاباد)، سێ بەرهەمی تری هەرمان وەتمانی کە وەرگێڕانی کۆمەڵە چیرۆکن ئامادەی چاپ و بڵاو بوونەوە.