تاريخ: ۱۳۹۶ دوشنبه ۲۸ اسفند ساعت ۱۲:۷ بازدید: 1942      نظرات: 0      کد مطلب: 6308

ژمارەی 204ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاوکرایەوە


بە پێی هەواڵی پێگەی هەواڵیی هاژە ژمارەی 204ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاوکرایەوە. لە سەروتاری ئەم ژمارەیەدا مودیر مەسئوولی گۆڤاری مەهاباد وێڕای پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ، ئاماژە بەمە دەکا کە چەرخی ژیان هەر لە سووڕان دایە و ساڵەکان دێن و ڕادەبڕن و دەنووسێت: "بەرەی مڕۆڤ بۆ زاڵ بوون بە سەر کەندوکۆسپەکانی‌دا چارەی هەر ئەوەیە کە دەست لە هومێد بەرنەدا."
ئەحمەد بەحری لە سەر ئەم شەڕ و خوێن ڕشتنەی کە وا بەرۆکی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستی گرتووە و بە تایبەتی گەلی کوردی کردۆتە ئامانج، گلێیی و گازندە لە زل هێزەکان دەکا و دەڵێت: "لە پێش چاوی دنیا، کوردانی ئیزەدی قەڵاچۆ کران، کچان و ژنان بە یەخسیر بران و لە بازاڕەکان وەک بەردەی جینسی فرۆشران! جگە لە هات و هاوارێکی ڕەسانەیی، دونیا هیچی دی نەکرد."
بەحری لە سەر گرێدانی ئەو شەڕە لە سەر خاکی کورد، لەسەر بڕوایه‌یە کە: "تاوانمان هۆگری بە کەرامەتی ئینسانە، تاوانمان ئاشق بوون بە هەموو ئەو کردەوانەن کە هەوێنی ئینسانییەتن."
مودیر مەسئوولی گۆڤار، شکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە جیهان لێی تۆقیبوو و تەنیا کورد توانی لیمبۆزی ئەو لە عەرز بدات و هاوکات پشت بەستن بە زل‌هێزەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەخاتە ژێر پرسیار و دەنووسێت: "پێمان وا بوو قەرەبووی ئەو هەموو قارەمانەتی و لە خۆ بردوویی‌یەمان بۆ دەکەنەوە، بۆ دابین بوونی مافی سەرەتاییەکانمان پشتیوانمان دەبن، بەڵام ڕووداوەکان نیشانیان‌دا باوەڕ بە ڕۆژئاوا بێ خێرە و تا ئێرە ئاش بەتاڵی بۆ هێناوین".
بەحری لەسەر ئەو بڕوایەیە کە زل‌هێزەکان تەنیا لە بەرژەوەندی خۆیان دەگەڕێن و بەداخەوە "نەوت، ئەو کانگا گرینگە، بووەتە بەڵای گیانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوین".
ئەو لە کۆتایی‌دا ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بێ‌دەسەڵات و دەستەوەستان ناودەبات و دەڵێت: "لە بەر چاوی دنیا چوارچێوەی سنوورەکان بە بیانووی دیفاع لە ئازادی دەبەزێنن و گەلان دەچەوسێننەوە" و لە جیاتی ئەوەی کە پارێزەری دێموکراسی بن لە خزمەت قسەی دیکتاتۆر و ملهۆڕان‌ دان.
وتاره‌کانی ئەم ژمارەیە لە دوو بەشی کوردی و فارسی و لە سەر بەشی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئەدەبی پێکهاتوون کە وتارەکانی بەشی کوردی 18 دانە و وتارەکانی بەشی فارسی 8 دانە لەخۆ دەگرن کە لە بەشی کوردی‌دا بێجگە لەم وتارانە فایلی "کەونەنیشتمان"، "دوو وێنە" و هەر وەها "شێعر" تێخزێندراون.
وتارە کوردییەکان بریتین لە:
مەرگی دێموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین‌دا / مودیر مەسئوول
بەرەو زمانی یەک‌گرتوو / عەبدوڵڵا عەبدوڵڵازادە
میتانی، لکێک لە مادەکان / مراد نەزەری
"دۆڵی شەهیدان"ی پشدەر / ئاوات سەید ئەحمەد
لە پێناو زمانی کوردی‌دا / ئەحمەد بەحری
سێبەری زیندووی نووسین / عەلی غوڵام‌عەلی
کلیسەی ئاغەزەمان / سەلام ئیسماعیل‌سورخ
وەرزشوانێکی سەرکەوتوو / سوارە فتوحی
سەفەرێک بۆ باخچەی ئاوات / سەلیم ئارووم
مۆسیقی کوردی لە لێواری هەڵدێری نەمان‌دا / ناسر کە‌ریمی
زمانی زگماکی یا زمانی دایکی؟! / ڕامان غەفووری
دایکی هێمن و بیرەوەرییەک / نەسرین جەعفەری
سنوورداریی وشەسازییەکانی شێعر لای یونس ڕەزایی / ئیسماعیل بابایی
شاری پینەوپەڕۆ / قادر عەلیخا
مەرگاوی ژین / سروە مەجیدی
هزر و داهێنانی ئەدەبی / هادی حەبیبی
دەردەزێم / ورگێڕان: ئەمین گەردیگلانی
زوڵماوا / وەرگێڕان: فایەق دارتاش
وتارە فارسییەکان بریتین لە:
زبان مادری یا زبان رسمی
مهاباد شهر اول خلاق ایران در توسعە و ترویج کتاب و کتابخوانی
منشات میرزا یوسف ساوجبلاغی / عزیز یوسفی
کوردها در روابط بین‌الملل / شریف عظیمی
مروری بر نوشته‌ها و زندگی عبدالقادر طبیب / محسن مولوی
نابغە‌ای گمنام / سوارە فتوحی
اطلاع‌رسانی اتاق اصناف مهاباد / قادر حبیبی
چهارشنبە آخر سال و تعطیلات نوروز /  معاونت اجتماعی فرماندهی انتظامی مهاباد
وێنەی ڕووبەرگی ئەم ژمارەیە لە یەکێک لە تابڵۆ کێشراوەکانی ماشاڵڵا محەممەدی پێکهاتووە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد