تاريخ: ۱۳۹۶ پنج شنبه ۲۳ آذر ساعت ۱۸:۵۸ بازدید: 1664      نظرات: 0      کد مطلب: 4880
به بەشداری سەرۆکی گەشتی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی کوردستان

دووەمین کتێبخانه‌ی کۆڵان له بانه کرایه‌وە


به پێی هه‌واڵی پەیامنێری هاژه، ڕۆژی پێنج شەممه 23ی سەرماوەز دووەمین کۆلانی کتێب له لایه‌ن شووڕا و شارەداری بانه و به بەشداری سەرۆکی گشتیی بەڕێوەبەرایه‌تی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی پارێزگای کوردستان و کۆمەڵیک له نوسەرانی یازدەهه‌مین فێستیواڵی چیرۆکی سەرانسەری بانه له کۆڵانی نه‌خشینی 3 کرایه‌وە.

وریا وسوقی شارەداری بانه وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی به بۆنه‌ی کرانه‌وەی ئه‌م گەڵاڵه‌ فەرهه‌نگییه وتی: شارەداری ئامادەیه له هەر کام له‌و کۆڵانانه‌ی خوازیار‌ بن ئه‌م گەڵاڵه‌یه بەڕێوە بەرێت.

هه‌ر لەم ڕێ‌وڕەسمەدا له لایه‌ن شووڕا و شارەداری و هێندێک خەڵکی خۆبه‌خش کتێب پێشکه‌شی کتێبخانه‌که کرا.

ڕاپۆرت و وێنه: ئه‌وین عەباسی








ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد