به پێی هه‌واڵی پەیامنێری هاژه، ڕۆژی پێنج شەممه 23ی سەرماوەز دووەمین کۆلانی کتێب له لایه‌ن شووڕا و شارەداری بانه و به بەشداری سەرۆکی گشتیی بەڕێوەبەرایه‌تی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی پارێزگای کوردستان و کۆمەڵیک له نوسەرانی یازدەهه‌مین فێستیواڵی چیرۆکی سەرانسەری بانه له کۆڵانی نه‌خشینی 3 کرایه‌وە.
وریا وسوقی شارەداری بانه وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی به بۆنه‌ی کرانه‌وەی ئه‌م گەڵاڵه فەرهه‌نگییه وتی: شارەداری ئامادەیه له هەر کام له‌و کۆڵانانه‌ی خوازیار بن ئه‌م گەڵاڵه‌یه بەڕێوە بەرێت.
هه‌ر لەم ڕێ‌وڕەسمەدا له لایه‌ن شووڕا و شارەداری و هێندێک خەڵکی خۆبه‌خش کتێب پێشکه‌شی کتێبخانه‌که کرا.
ڕاپۆرت و وێنه: ئه‌وین عەباسی