تاريخ: ۱۳۹۶ پنج شنبه ۴ آبان ساعت ۱۳:۵۸ بازدید: 2410      نظرات: 0      کد مطلب: 4703

ژمارەی 199 _ 198 گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاوکرایەوە.


بە پێی هەواڵی پێگەی هەواڵی هاژە، ژمارەی 199 _ 198ی گۆڤاری مه‌هاباد چاپ و بڵاوکرایه‌وه.‌
لە سەروتاری ئەم ژمارەیەدا نووسەر، کورد بە سەمبوولی "خۆڕاگری و پاراستنی کەرامەتی ئینسانی" لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست ناو دەبات و یەکگرتوویی گەلی کورد بە تەنیا زامن بۆ "ترووسکەی هومێد لە ڕووخساری کچی بەیان"دا دێنێتە ئەژمار.
عە‌زیز وەلیانی لە پێشه‌کی وتارەکەیدا ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستی بە گۆڕەپانی جەنگ لەسەردەمی شەڕی جیهانی یەکەمەوە ناودەبات و کوردی وەک یەکێک لە نەتەوەکانی ئەم ناوچەیە دەخوێنێتەوە کە بەردەوام ویستوویەتی بە سەربەستی ژیان تێپەڕ بکات.
نووسەر لە  بەشێکی‌تر دا سەرکۆنەی خەیانەت و پیلانگێڕان دەکات و دەنووسێ: "چ جاران سەرەڕای مێرخاسی و چاونەترس بوونی عاشقان، گه‌ردەلوولی فەرتەنە و پیلان، هەڵیداشتوون و لە لێواری هەڵدێری نەهامەتی گیرساونەوە."
وەلیانی مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بە تراژێدی تاپۆی ترس و بێدەنگی دێنێتە ڕۆژەڤ و ژێر پێی نانی پەیمان و خواستە ڕەواکان لە دەنجامی بە داپڵۆسین و بەند و ڕاودوونان‌‌دا دەبینێتەوە.
نووسەر ئەم دوورەپەرێزی و بێدەنگییە بە میکانیزمی سڕینەوەی گەلی کورد لە دوو وڵاتی عێراق و تورکیا ناو دەبات. ناوبراو کارەساتی ئەنفال و کیمیابارانی ڕژیمی بەعس و هێرشی تاریک پەرەستانی داعش لەم هەڕەتەدا  بە سەرهەڵدانی ڕقی پیرۆزی و هەستێکی ئاگرین لە لایان گەل دەنەخشێنێت.
وتارەکانی ئەم ژمارەیە لە سەر سەکۆی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و هونەری خۆ دەبیننەوە کە لە 19 وتاری کوردی و 8 وتاری فارسی پێکهاتووە. وێنەی ڕووبەرگی ئەم ژمارەیه سروشتی جوانی کوردستان دێنێتە بەر چاوان.
 
وتارە کوردییەکان بریتین لە:
ڕێبازی سەرفەرازی / عەزیز وەلیانی
بەختیار عەلی، لە ئاڵمان خەڵات کرا / هەژار خاتەمی
یەڵماز گۆنەی.... / سوارە فتووحی
حورمەتولملووک... / نەسرین جەعفەری _ ئەحمەد بەحری
وەرزشوانانی سەرکەوتوو / سەید محەممەدئەمین شێخ‌مەندی
نووری، ڕستەنوورێک لە هەست و... / شاهۆ قارەمانی دێبوکری
چوارەمین ئێوارە چیرۆکی ناوچەیی مەهاباد / شەویار گولابی ئازەر
شەوژەنی خەون / سروە مەجیدی
دەربەندی ئاوێنە / لەیلا نوورانی
بیرەوەرییەکانی محەممەدئەمین ئەیازی / سوارە فتووحی
هونەر، دەست‌ڕەنگینی / چیا حەسەن‌خاڵی
خشڵی ژنانی کورد / مەهاباد
کەریم‌ئاغای دایماو / ئەحمەد بەحری
وەرگێڕان و چاپی هەر دوو بەرگی شەڕەفنامە / مەهاباد
دوو هونەرمەندی نێونەتەوەیی کورد / محەممەد ئەحمەدیان
وێنەیەکی مەلا مارف / قادر عەلیخا
ئەرمان ڕۆبن، ژیان و بەرهەمەکانی / زانکۆ یاری
کتێب‌خانەی قوتاب‌خانە / عەلی حەمە ڕه‌شید بەرزنجی
کایه کۆنەکان / ئیبڕاهیم حەسەنی "جەمیانی"
لە پێناو زمانی کوردی‌دا / ئەحمەد بەحری
شایانی ئاماژەیە لە فایلی کوردی‌ ئەم ژمارەیەدا بەشی "شێعر" و "کەونەنیشتمان" تێخزێندراون.
 
وتارە فارسیەکان بریتین لە:
چرا اردوغان دیوار می‌سازد؟ / امیر ساعدی‌داریان
در میانمار و چچن چە می‌گذرد؟ / علی شمس برهان
رونمایی از دو کتاب / بهمن محمودی‌آذر
منشات میرزا یوسف ساوجبلاغی / عزیز یوسفی
هنر زندگی در زنان / فلوریا محمدپور
فرماندار محترم مهاباد / مصطفی نیک‌بخت
اطلاع‌رسانی اتاق اصناف مهاباد / قادر حبیبی
آسیب‌های شبکه‌های اجتماعی / معاونت اجتماعی فرماندهی انتظامی مهاباد


ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد