بە پێی هەواڵی پێگەی هەواڵی هاژە، ژمارەی 199 _ 198ی گۆڤاری مههاباد چاپ و بڵاوکرایهوه.
لە سەروتاری ئەم ژمارەیەدا نووسەر، کورد بە سەمبوولی "خۆڕاگری و پاراستنی کەرامەتی ئینسانی" لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست ناو دەبات و یەکگرتوویی گەلی کورد بە تەنیا زامن بۆ "ترووسکەی هومێد لە ڕووخساری کچی بەیان"دا دێنێتە ئەژمار.
عەزیز وەلیانی لە پێشهکی وتارەکەیدا ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستی بە گۆڕەپانی جەنگ لەسەردەمی شەڕی جیهانی یەکەمەوە ناودەبات و کوردی وەک یەکێک لە نەتەوەکانی ئەم ناوچەیە دەخوێنێتەوە کە بەردەوام ویستوویەتی بە سەربەستی ژیان تێپەڕ بکات.
نووسەر لە بەشێکیتر دا سەرکۆنەی خەیانەت و پیلانگێڕان دەکات و دەنووسێ: "چ جاران سەرەڕای مێرخاسی و چاونەترس بوونی عاشقان، گهردەلوولی فەرتەنە و پیلان، هەڵیداشتوون و لە لێواری هەڵدێری نەهامەتی گیرساونەوە."
وەلیانی مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بە تراژێدی تاپۆی ترس و بێدەنگی دێنێتە ڕۆژەڤ و ژێر پێی نانی پەیمان و خواستە ڕەواکان لە دەنجامی بە داپڵۆسین و بەند و ڕاودووناندا دەبینێتەوە.
نووسەر ئەم دوورەپەرێزی و بێدەنگییە بە میکانیزمی سڕینەوەی گەلی کورد لە دوو وڵاتی عێراق و تورکیا ناو دەبات. ناوبراو کارەساتی ئەنفال و کیمیابارانی ڕژیمی بەعس و هێرشی تاریک پەرەستانی داعش لەم هەڕەتەدا بە سەرهەڵدانی ڕقی پیرۆزی و هەستێکی ئاگرین لە لایان گەل دەنەخشێنێت.
وتارەکانی ئەم ژمارەیە لە سەر سەکۆی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و هونەری خۆ دەبیننەوە کە لە 19 وتاری کوردی و 8 وتاری فارسی پێکهاتووە. وێنەی ڕووبەرگی ئەم ژمارەیه سروشتی جوانی کوردستان دێنێتە بەر چاوان.
وتارە کوردییەکان بریتین لە:ڕێبازی سەرفەرازی / عەزیز وەلیانیبەختیار عەلی، لە ئاڵمان خەڵات کرا / هەژار خاتەمییەڵماز گۆنەی.... / سوارە فتووحیحورمەتولملووک... / نەسرین جەعفەری _ ئەحمەد بەحریوەرزشوانانی سەرکەوتوو / سەید محەممەدئەمین شێخمەندینووری، ڕستەنوورێک لە هەست و... / شاهۆ قارەمانی دێبوکریچوارەمین ئێوارە چیرۆکی ناوچەیی مەهاباد / شەویار گولابی ئازەرشەوژەنی خەون / سروە مەجیدیدەربەندی ئاوێنە / لەیلا نوورانیبیرەوەرییەکانی محەممەدئەمین ئەیازی / سوارە فتووحیهونەر، دەستڕەنگینی / چیا حەسەنخاڵیخشڵی ژنانی کورد / مەهابادکەریمئاغای دایماو / ئەحمەد بەحریوەرگێڕان و چاپی هەر دوو بەرگی شەڕەفنامە / مەهاباددوو هونەرمەندی نێونەتەوەیی کورد / محەممەد ئەحمەدیانوێنەیەکی مەلا مارف / قادر عەلیخائەرمان ڕۆبن، ژیان و بەرهەمەکانی / زانکۆ یاریکتێبخانەی قوتابخانە / عەلی حەمە ڕهشید بەرزنجیکایه کۆنەکان / ئیبڕاهیم حەسەنی "جەمیانی"لە پێناو زمانی کوردیدا / ئەحمەد بەحریشایانی ئاماژەیە لە فایلی کوردی ئەم ژمارەیەدا بەشی "شێعر" و "کەونەنیشتمان" تێخزێندراون. وتارە فارسیەکان بریتین لە:چرا اردوغان دیوار میسازد؟ / امیر ساعدیداریاندر میانمار و چچن چە میگذرد؟ / علی شمس برهانرونمایی از دو کتاب / بهمن محمودیآذرمنشات میرزا یوسف ساوجبلاغی / عزیز یوسفیهنر زندگی در زنان / فلوریا محمدپورفرماندار محترم مهاباد / مصطفی نیکبختاطلاعرسانی اتاق اصناف مهاباد / قادر حبیبیآسیبهای شبکههای اجتماعی / معاونت اجتماعی فرماندهی انتظامی مهاباد