تاريخ: ۱۳۹۶ يکشنبه ۲۸ خرداد ساعت ۱۷:۵۱ بازدید: 1940      نظرات: 0      کد مطلب: 4061

فیلمی هونەرمەندێکی مەهابادی له فیستیڤاڵی بەرلینی ئاڵمان نمایش دەکرێ



به پێی هەواڵی هاژه، دوای نزیکەی شەش ساڵ حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەستی بە کارەکانی کرد. لەو فێستیڤاڵەدا کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوامدەبێت، 28 فیلمی کورت و درێژ و دۆکیۆمێنتاری نمایش دەکرێن و چەندین پانێڵی تایبەت بە سینەمای کوردیش بەڕێوەدەچن

 

فیستیڤاڵەکە بە نمایشکردنی فیلمی "خانووی بێ سەقف" لە دەرهێنانی سۆلین یوسف کرایەوە، لە فستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە دەرهێنەران و ئەکتەران و بەرهێمهێنەرانی سینەمای کوردی و جیهانی ئامادەبوون.

ئیبڕاهیم سەعیدی دەرهێنه‌ری کورد و خەڵکی شاری مەهاباد که لەم فیستیڤاڵە بەشداره به پێگه‌ی هەواڵی هاژەی ڕاگه‌یاند: لەم فیستیڤاڵە‌دا کێبەرکێ بوونی نییه و زۆرتر وەک ڕووداوێکی کۆ بوونەوە و نمایشی فیلمە باشەکانی دوو سێ ساڵی ڕابردووی سینەماکارانی کورد و چەند پانێلێکی تایبه‌تی لە سەر سینەما و دانیشتن وت‌وێژی سینەماکاران لە سەر فیلمەکانەوە بەرێوە دەچێ.

ئیبڕاهیم سەعیدی هەروەها وتی: من بە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری خۆم بە ناوی "هێلین" و بە مۆنتاژی 2 فیلمی سینەمایی داستانی بە ناوەکانی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" بە دەرهێنەری شەوکەت ئەمین کورکی و "ڕەشەبا" بە دەرهێنەری حوسێن حەسەن لەمفستیڤاڵەدا بەشدارم.

بابەتی فیلمی هێلین سەبارەت بە سێ نەسل لە بنەماڵەیەکە کە پشاوپشت حەولیان داوە تا شوێنێک بۆ حەسانەوەی خۆیان و بنەماڵەکەیان  دروست بکەن، ماوه‌ی فیلم 52 خولەکە.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد