به پێی هەواڵی هاژه، دوای نزیکەی شەش ساڵ حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەستی بە کارەکانی کرد. لەو فێستیڤاڵەدا کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوامدەبێت، 28 فیلمی کورت و درێژ و دۆکیۆمێنتاری نمایش دەکرێن و چەندین پانێڵی تایبەت بە سینەمای کوردیش بەڕێوەدەچن.
فیستیڤاڵەکە بە نمایشکردنی فیلمی "خانووی بێ سەقف" لە دەرهێنانی سۆلین یوسف کرایەوە، لە فستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە دەرهێنەران و ئەکتەران و بەرهێمهێنەرانی سینەمای کوردی و جیهانی ئامادەبوون.
ئیبڕاهیم سەعیدی دەرهێنهری کورد و خەڵکی شاری مەهاباد که لەم فیستیڤاڵە بەشداره به پێگهی هەواڵی هاژەی ڕاگهیاند: لەم فیستیڤاڵەدا کێبەرکێ بوونی نییه و زۆرتر وەک ڕووداوێکی کۆ بوونەوە و نمایشی فیلمە باشەکانی دوو سێ ساڵی ڕابردووی سینەماکارانی کورد و چەند پانێلێکی تایبهتی لە سەر سینەما و دانیشتن وتوێژی سینەماکاران لە سەر فیلمەکانەوە بەرێوە دەچێ.
ئیبڕاهیم سەعیدی هەروەها وتی: من بە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری خۆم بە ناوی "هێلین" و بە مۆنتاژی 2 فیلمی سینەمایی داستانی بە ناوەکانی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" بە دەرهێنەری شەوکەت ئەمین کورکی و "ڕەشەبا" بە دەرهێنەری حوسێن حەسەن لەمفستیڤاڵەدا بەشدارم.
بابەتی فیلمی هێلین سەبارەت بە سێ نەسل لە بنەماڵەیەکە کە پشاوپشت حەولیان داوە تا شوێنێک بۆ حەسانەوەی خۆیان و بنەماڵەکەیان دروست بکەن، ماوهی فیلم 52 خولەکە.