تاريخ: ۱۳۹۶ شنبه ۲۷ خرداد ساعت ۱۷:۴ | بازدید: 3569 نظرات: 7 کد مطلب: 4048 |
بە بۆنەی سەركەوتنی لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی بە پلەی نایاب و توانای لە دەربڕینی شێوەی زمانی ئەمریكی، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی، سوپاس و پێزانین ئاراستەی كچە قوتابیەكی كورد دەكات.
به ڕاپۆرتی هاژە، ئایندە فکری حاجی، کچە کوردێکی خەڵكی دەڤەری باڵەكایەتی سنووری پارێزگای ھەولێرە و ئێستا نیشتەجێی ئەمریكایە، دوای ئەوەی قۆناغی خوێندنی ناوەندی (High school) بە پلەی نایاب، ھەروەھا بەھۆی توانای دەربڕینی قسەکردنی لەسەر شێوە زمانی ئەمریکی، سوپاس و پێزانینی سەرۆكی ئەمریكای پێشكەشكرا.
ئەمە لە کاتێکدایە پارساڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوپاس و پێزانینی بەو كچە كوردە بەخشیووە.
|