تاریخ: ۱۳۹۶/۳/۲۷
ترامپ سوپاسی كچە قوتابیەكی كورد دەكات

بە بۆنەی سەركەوتنی لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی بە پلەی نایاب و توانای لە دەربڕینی شێوەی زمانی ئەمریكی، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی، سوپاس و پێزانین ئاراستەی كچە قوتابیەكی كورد دەكات.

به‌ ڕاپۆرتی هاژە، ئایندە فکری حاجی، کچە کوردێکی خەڵكی دەڤەری باڵەكایەتی سنووری پارێزگای ھەولێرە و ئێستا نیشتەجێی ئەمریكایە، دوای ئەوەی قۆناغی خوێندنی ناوەندی (High school) بە پلەی نایاب، ھەروەھا بەھۆی توانای دەربڕینی قسەکردنی لەسەر شێوە زمانی ئەمریکی، سوپاس و پێزانینی سەرۆكی ئەمریكای پێشكەشكرا.

ئەمە لە کاتێکدایە پارساڵ  باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوپاس و پێزانینی بەو كچە كوردە بەخشیووە.