تاريخ: ۱۳۹۶ پنج شنبه ۱۴ ارديبهشت ساعت ۱۰:۲۶ بازدید: 1917      نظرات: 0      کد مطلب: 3764

دۆزینه‌وه‌ی ۱۰ میلیارد زێری قاچاخ له‌ سنووری مه‌ریوان


فه‌رمانده‌ی سنووره‌وانی پارێزگای کوردستان له‌ دۆزینه‌وه‌ زیاتر له‌ ۷ کیلۆ زێڕ به‌ نرخی ۱۰ میلیارد ڕیال له‌ سنووری مه‌ریوان هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، کیومه‌رس شێخی وتی: دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ورد گه‌یشته‌ ده‌ست هه‌نگی سنووره‌وانی کوردستان که‌ ئۆتۆمبیلێکی جۆری تویتا کاری نایاسایی ده‌کات، لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م بابه‌ته‌ ده‌ستی پێ کرد.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ کۆتایدا شۆفیڕی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌ ڕاوه‌ستانی سنووره‌وانه‌کان بدات، ڕای کرد، به‌ڵام دواجار به‌ تەقە ناچار بوو ڕابوه‌ستێت.

ئه‌م فه‌رمانده‌ی سنووره‌وانییه‌ وتی: سنووره‌وانه‌کان به‌ وردی پشکنینیان بۆ ئۆتۆمبیله‌که‌ کرد و توانیان حه‌وت کیلۆ و ۴۶۴ گرام زێڕی تێدا بدۆزنه‌وه‌ که‌ بریتی بوون له‌ ملوانکە, چەچەوانە و گوارەو کلکه‌وانه‌ و هتد.

ئه‌و وتی: به‌ پێی نرخی ڕۆژی زێڕ و لێدوانی شاره‌زاکان، به‌ بڕی ۱۰ ملیار ڕیال زێر له‌م ئۆتۆمبیله‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

سه‌ردار شێخی له‌ کۆتاییدا وتی: سنووره‌وانی به‌ ته‌واوی ئاگای له‌ هه‌موو هات و چووه‌کانی سه‌ر سنووره‌کان هه‌یه‌ و به‌ به‌مه‌ستی پاراستنی گیان و ماڵی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیان بێت کۆتایی ناکه‌ن.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد