فه‌رمانده‌ی سنووره‌وانی پارێزگای کوردستان له دۆزینه‌وه زیاتر له ۷ کیلۆ زێڕ به نرخی ۱۰ میلیارد ڕیال له سنووری مه‌ریوان هه‌واڵی دا.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، کیومه‌رس شێخی وتی: دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ورد گه‌یشته ده‌ست هه‌نگی سنووره‌وانی کوردستان که ئۆتۆمبیلێکی جۆری تویتا کاری نایاسایی ده‌کات، لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م بابه‌ته ده‌ستی پێ کرد.
ئه‌و زیادی کرد: له کۆتایدا شۆفیڕی ئه‌م ئۆتۆمبیله بێ ئه‌وه‌ی گوێ به ڕاوه‌ستانی سنووره‌وانه‌کان بدات، ڕای کرد، به‌ڵام دواجار به تەقە ناچار بوو ڕابوه‌ستێت.
ئه‌م فه‌رمانده‌ی سنوورهوانییه وتی: سنووره‌وانه‌کان به وردی پشکنینیان بۆ ئۆتۆمبیله‌که کرد و توانیان حه‌وت کیلۆ و ۴۶۴ گرام زێڕی تێدا بدۆزنه‌وه که بریتی بوون له ملوانکە, چەچەوانە و گوارەو کلکه‌وانه و هتد.
ئه‌و وتی: به پێی نرخی ڕۆژی زێڕ و لێدوانی شاره‌زاکان، به بڕی ۱۰ ملیار ڕیال زێر له‌م ئۆتۆمبیله‌دا دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌ردار شێخی له کۆتاییدا وتی: سنووره‌وانی به ته‌واوی ئاگای له هه‌موو هات و چووه‌کانی سه‌ر سنووره‌کان هه‌یه و به به‌مه‌ستی پاراستنی گیان و ماڵی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان بێت کۆتایی ناکه‌ن.