تاريخ: ۱۳۹۶ يکشنبه ۲۷ فروردين ساعت ۱۰:۲۲ بازدید: 371      نظرات: 0      کد مطلب: 3664

فیلمی "لێواری مه‌رگ" له‌ سه‌قز به‌رهه‌م هات


فیلمی به‌ڵگه‌یی "لێواری مه‌رگ" له‌ نووسین و ده‌رهێنانی خالید فه‌ره‌ج زاده‌، ده‌رهێنه‌ری سه‌قزی به‌ هاوکاریی گرووپی فیلمسازیی هه‌نگاو به‌رهه‌م هێنرا.

به‌ ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، فیلمی به‌ڵگه‌یی "لێواری مه‌رگ"  له‌ نووسین و ده‌رهێنانی خالید فه‌ره‌ج زاده‌، ده‌رهێنه‌ری سه‌قزی به‌ هاوکاریی گرووپی فیلمسازیی هه‌نگاو به‌رهه‌م هێنرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م فیلمه‌ به‌ڵگه‌ییه‌ باسی کۆڵبه‌ری و کێشه‌کانی ده‌کات. فیلمه‌که‌ به‌سه‌رهاتی کچێکه‌ که‌ باوکی کۆڵبه‌ر بووه‌ و له‌م ڕێگایه‌دا مردووه‌. بۆیه‌ وێنه‌ی باوکی له‌ مل کردووه‌ و له‌ کاتی کۆڵبه‌ریدا تووشی نه‌خۆشیی مانگانه‌ ده‌بێت و به‌ڕووی ئاسته‌نگی دیکه‌ ده‌بێته‌وه‌.

وێنه‌هه‌ڵگری فیلمی به‌ڵگه‌یی لێواری مه‌رگ، له‌ لایه‌ن محه‌مه‌د فه‌ره‌ج زاده،‌ وێنه‌گری گرووپی هه‌نگاو ئه‌نجام دراوه‌ و شعری محه‌مه‌دی، سادق زارعی، محه‌مه‌د شه‌ریفی، فاتمه‌ شه‌ریفی ئه‌کته‌رانی ئه‌م فیلمه‌ به‌ڵگه‌ییه‌ن.

بڕیاره‌ ئه‌م فیلمه‌ ۱۰ خوله‌کییه‌ له‌ فستیڤاڵه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان به‌شداری بکات.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد