فیلمی به‌ڵگه‌یی "لێواری مه‌رگ" له نووسین و ده‌رهێنانی خالید فه‌ره‌ج زاده، ده‌رهێنه‌ری سه‌قزی به هاوکاریی گرووپی فیلمسازیی هه‌نگاو به‌رهه‌م هێنرا.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، فیلمی به‌ڵگه‌یی "لێواری مه‌رگ" له نووسین و ده‌رهێنانی خالید فه‌ره‌ج زاده، ده‌رهێنه‌ری سه‌قزی به هاوکاریی گرووپی فیلمسازیی هه‌نگاو به‌رهه‌م هێنرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م فیلمه به‌ڵگه‌ییه باسی کۆڵبه‌ری و کێشه‌کانی ده‌کات. فیلمه‌که به‌سه‌رهاتی کچێکه که باوکی کۆڵبه‌ر بووه و له‌م ڕێگایه‌دا مردووه. بۆیه وێنه‌ی باوکی له مل کردووه و له کاتی کۆڵبه‌ریدا تووشی نه‌خۆشیی مانگانه ده‌بێت و به‌ڕووی ئاسته‌نگی دیکه ده‌بێته‌وه.
وێنه‌هه‌ڵگری فیلمی به‌ڵگه‌یی لێواری مه‌رگ، له لایه‌ن محه‌مه‌د فه‌ره‌ج زاده، وێنه‌گری گرووپی هه‌نگاو ئه‌نجام دراوه و شعری محه‌مه‌دی، سادق زارعی، محه‌مه‌د شه‌ریفی، فاتمه شه‌ریفی ئه‌کته‌رانی ئه‌م فیلمه بهڵگهییهن.
بڕیاره ئه‌م فیلمه ۱۰ خوله‌کییه له فستیڤاڵه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان به‌شداری بکات.