تاريخ: ۱۳۹۶ شنبه ۵ فروردين ساعت ۱۲:۴۱ | بازدید: 1576 نظرات: 0 کد مطلب: 3511 |
هه‌شتومین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئۆتریش له میانه‌ی ڕۆژانی ۱۷ بۆ ۲۱‌ی مانگی مه‌ی له نه‌مسا به‌ڕێوه ده‌چێت و به ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و کورته فیلم و ئه‌نیمه‌یشن به‌شداری فستیڤاڵه‌که ده‌که‌ن.
له‌م خوله‌دا چه‌ندین وڵاتی وه‌ک ئه‌مریکا، هێند، نه‌مسا، فه‌ڕه‌نسا، کانادا، ڤیه‌تنام، چین، ئا‌ڵمانیا، ئیسپانیا و پۆلاند به‌شداریان کردووه.
هه‌روه‌ها کورته فیلمی ماسی له نووسین و ده‌رهێنه‌ری سامان حسه‌ین پوور و به ده‌رهێنه‌ری حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان که له سه‌ر ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئاو و گرینگی به‌رهه‌م هاتووه، له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداری ده‌کات.
له‌م کورته فیلمه‌دا پیره‌ژنێک و پیره پیاوێک له کاتی پچڕانی ئاو، کون به کون له دوای ئاو بۆ ماسییه‌که‌یان ده‌گه‌ڕن که له تونیه‌تیدا نه‌مرێت، دواجار ناچار ده‌بن، تاکوو کاتی هاتنه‌وه‌ی ئاو، ماسیه‌که له لێوانی ددانه دستکردییه‌کانی پیره پیاوه دابنێن.
ئه‌م کورته فیلمه تاکوو ئێسته له ده‌یان فستیڤاڵ ناوخۆیی و جیهانی به‌شداری کردووه و چه‌ندین جاریش خه‌ڵات کراوه.
![]() |