به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان، کورته فیلمی ماسی له ده‌رهێنه‌ری سامان حسه‌ین پوور به نوێنه‌ری پارێزگای کوردستان به‌شداریی له هه‌شتومین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی نه‌مسا ده‌کات.
له‌م خوله‌دا چه‌ندین وڵاتی وه‌ک ئه‌مریکا، هێند، نه‌مسا، فه‌ڕه‌نسا، کانادا، ڤیه‌تنام، چین، ئا‌ڵمانیا، ئیسپانیا و پۆلاند به‌شداریان کردووه.
هه‌روه‌ها کورته فیلمی ماسی له نووسین و ده‌رهێنه‌ری سامان حسه‌ین پوور و به ده‌رهێنه‌ری حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان که له سه‌ر ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئاو و گرینگی به‌رهه‌م هاتووه، له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداری ده‌کات.
له‌م کورته فیلمه‌دا پیره‌ژنێک و پیره پیاوێک له کاتی پچڕانی ئاو، کون به کون له دوای ئاو بۆ ماسییه‌که‌یان ده‌گه‌ڕن که له تونیه‌تیدا نه‌مرێت، دواجار ناچار ده‌بن، تاکوو کاتی هاتنه‌وه‌ی ئاو، ماسیه‌که له لێوانی ددانه دستکردییهکانی پیره پیاوه دابنێن.
ئه‌م کورته فیلمه تاکوو ئێسته له ده‌یان فستیڤاڵ ناوخۆیی و جیهانی به‌شداری کردووه و چه‌ندین جاریش خه‌ڵات کراوه.