به پێی راپۆرتی پێگهی ههواڵی هاژه، جەلال مەحموودزادە نوێنەری شاری مەهاباد بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێیەوە پەیامێکی پیرۆز بایی بڵاو کردەوە. دهقی پهیامه که به و شێوهیه:
ڕازاوە وەرزی بەهاری هاتیم
ماڵاوایی کرد ڕۆژی نەهاتیم
تێکڕا بزاوتوون چیا ودۆڵ و دەشت
گوڵ چرۆیان کرد زێدم وەک بەهەشت
شنەی کوێستان و خوڕەی ئاو وچۆم
هاژەی ڕووبار و ترووسکەی نێو گۆم
پیرۆز بێ نەورۆز لە شار و دێهات
دڵخۆشی گشتتان ،هیوامە و ئاوات
بەنێوی بەرزە ناوی ،بەدیهێنەر ،دامەزرێنەر ،خۆڵقێنەر و پێکهێنەری هەست ،شعوور ،جوانی وئادەمیزاد ......
هاتنی نەورۆز پەیامێکە بۆ نوێ بوونەوە،
بوژانەوە،سڕینەوەیی رق و کینە و دۆژمنایەتی وبەپێزکردنی بەرو بوومی زەوی تەمەن وهەنگاو هەڵگرتن بەرەو داهاتوویە کی روونتر.
نەورۆز هێمایەکی دژە زوڵم وڕاپەرینێکی بوێرانەی ویژدانی مرۆڤی کوردە، ناسنامەیی گەلێکی ڕەسە ن و وشیارە،تازەبوونەوەیی سروشت و ئادەمیزادە
بەو هیوایەی کە هاتنی ساڵی تازەمان ببێتە هەوێنی خۆشی و ئارامی و تەبایی وئاوەدانی بۆ وڵاتەکەمان
ئاواتە خوازین کە بتوانین بە پێی ئەو مافانەیی کە لە چوارچێوەی یاسایی بنەرەتی وڵاتی خۆشە ویستمان بۆمان دیاری کراوە بتوانین هەنگاو هەڵگرین
بۆ جێبەجێ کردنی ویست و داخوازەکانی ئێوە ی خەڵکی خۆشەویست ، بەشەڕەف ، دڵسۆز و خاوەن شارستانییەتی مەهاباد ،کە بە پشتیوانی خوای بانی سەر و هاودڵی و هاوبیری و پێکەوە بوونمان بتوانین بە هەموو ئاواتەکانمان بگەین
نەورۆزە جێژنی نوێ بوونەوەیە
دڵخۆشی خەڵک و هیوای ئێمەیە
نوێنەری خەڵکی بەرێزی شاری مەهاباد و دەورووبەری
ئەندازیار جەلال مەحموودزادە