تاریخ: ۱۳۹۵/۱۲/۳۰
په‌یامی نه‌ورۆزی نوێنه‌ری مه‌هاباد له پارلمانی ئێران
به پێی  راپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵی هاژه، جەلال مەحموودزادە نوێنەری شاری مەهاباد بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێیەوە پەیامێکی پیرۆز بایی بڵاو کردەوە. ده‌قی په‌یامه که به و شێوه‌یه:
ڕازاوە وەرزی بەهاری هاتیم 
ماڵاوایی کرد ڕۆژی نەهاتیم 
تێکڕا بزاوتوون چیا ودۆڵ و دەشت
گوڵ چرۆیان کرد زێدم وەک بەهەشت
شنەی کوێستان و خوڕەی ئاو وچۆم 
هاژەی ڕووبار و ترووسکەی نێو گۆم 
پیرۆز بێ نەورۆز لە شار و دێهات 
دڵخۆشی گشتتان ،هیوامە و ئاوات
 بەنێوی بەرزە ناوی ،بەدیهێنەر ،دامەزرێنەر ،خۆڵقێنەر و پێکهێنەری هەست ،شعوور ،جوانی وئادەمیزاد ......
هاتنی نەورۆز پەیامێکە بۆ نوێ بوونەوە،
بوژانەوە،سڕینەوەیی رق و کینە و دۆژمنایەتی وبەپێزکردنی بەرو بوومی زەوی تەمەن  وهەنگاو هەڵگرتن بەرەو داهاتوویە کی روونتر.
نەورۆز هێمایەکی دژە زوڵم وڕاپەرینێکی بوێرانەی ویژدانی مرۆڤی کوردە، ناسنامەیی گەلێکی ڕەسە ن و وشیارە،تازەبوونەوەیی سروشت و ئادەمیزادە 
بەو هیوایەی کە هاتنی ساڵی تازەمان ببێتە هەوێنی خۆشی و ئارامی و تەبایی وئاوەدانی بۆ وڵاتەکەمان 
ئاواتە خوازین کە بتوانین بە پێی ئەو مافانەیی کە لە چوارچێوەی یاسایی بنەرەتی وڵاتی خۆشە ویستمان بۆمان دیاری کراوە  بتوانین هەنگاو هەڵگرین
 بۆ جێبەجێ کردنی ویست و داخوازەکانی ئێوە ی خەڵکی خۆشەویست ، بەشەڕەف ، دڵسۆز و خاوەن شارستانییەتی مەهاباد ،کە بە پشتیوانی خوای بانی سەر و هاودڵی و هاوبیری و پێکەوە بوونمان بتوانین بە هەموو ئاواتەکانمان بگەین 
نەورۆزە جێژنی نوێ بوونەوەیە 
دڵخۆشی خەڵک و هیوای ئێمەیە
نوێنەری خەڵکی بەرێزی شاری مەهاباد و دەورووبەری 
ئەندازیار جەلال مەحموودزادە