تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۲۸ اسفند ساعت ۱۱:۳۸ بازدید: 1014      نظرات: 0      کد مطلب: 3454

"ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئه‌تۆمی هه‌یه‌"


بە ڕاپۆرتی هاژە سیس مۆلتۆن، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكی، ده‌رباره‌ی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئه‌تۆمی له‌ نێوان رووسیا و ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات و داوا له‌ كۆماری و دیموكراته‌كان ده‌كات، بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن".

مۆڵتۆن ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌" هه‌مووان ده‌بێت وریای هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیابن، چونكه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌ و دیموكراتی و كۆمارییه‌كان پێویستیان به‌وه‌یه‌ پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ ببنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی دیموراسیه‌ته‌كه‌مانه‌وه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكی به‌ كه‌ناڵی CNN راگه‌یاندووه‌" ئێستا له‌ رووسیا ده‌ڵێن ئاماده‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ر تێكچوون و گرژییه‌كن و ئاماده‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنن ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر هێرشێكی ئاسایی بكرێته‌ سه‌ریان، پێموایه‌ كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ وه‌ك ئه‌مریكا هیچ پلانێكمان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه‌ی ئه‌واندا نییه‌".




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد