بە ڕاپۆرتی هاژە سیس مۆلتۆن، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكی، ده‌رباره‌ی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئه‌تۆمی له نێوان رووسیا و ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات و داوا له كۆماری و دیموكراته‌كان ده‌كات، بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه پێكه‌وه كاربكه‌ن".
مۆڵتۆن ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه" هه‌مووان ده‌بێت وریای هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیابن، چونكه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و دیموكراتی و كۆمارییه‌كان پێویستیان به‌وه‌یه پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ببنه‌وه، چونكه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی دیموراسیهتهكهمانهوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكی به كه‌ناڵی CNN راگه‌یاندووه" ئێستا له رووسیا ده‌ڵێن ئاماده‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ر تێكچوون و گرژییهكن و ئاماده‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنن ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر هێرشێكی ئاسایی بكرێته سه‌ریان، پێموایه كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه وه‌ك ئه‌مریكا هیچ پلانێكمان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه‌ی ئه‌واندا نییه".