تاريخ: ۱۴۰۳ دوشنبه ۳ دي ساعت ۲۱:۱۴ | بازدید: 375 نظرات: 0 کد مطلب: 23833 |
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباری ساڵی ١۴٠٣ی کۆچیی هەتاوی، ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی تەرمی مامۆستا فەتاح ئەمیری، ڕۆماننووسی ناوداری کورد بە بەشداریی ئەدیبان و ئەدیبدۆستان، لە گۆڕستانی گشتیی شاری بۆکان بەڕێوە چوو.
فەتاح ئەمیری ساڵی ١٣٢۵ی کۆچیی هەتاوی لە گوندی مەنیچەر لە محاڵی ئاختاچی، لەدایک بووە. خوێندنی سەرتایی لە مەهاباد تەواو کردووە.
ڕۆمانەکانی "هاوارەبەرە"، "میرزا" و "زیندەخەو"، "گێژەڵووکە" و "خەم و خەیاڵ"ی نووسیوە و بڵاوی کردووەتەوە. لە گۆڤاری "سروە"دا کاری نووسینی کردووه و "سروەی ئازیز" وەک بۆڵتۆن لهسەر ئهرکی ئهو بڵاو بووەتەوە.
ناوبراو خانەنشینی ئیدارەی کارەبای بۆکان بووە.
مامۆستا فەتاح ئەمیری، ڕۆژی ١ی بەفرانبار بەهۆی نەخۆشی لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
|