ڕۆژی یەکشەممە،
ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباری ساڵی ١۴٠٣ی کۆچیی
هەتاوی، ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی تەرمی
مامۆستا فەتاح ئەمیری، ڕۆماننووسی ناوداری
کورد بە بەشداریی ئەدیبان و ئەدیبدۆستان،
لە گۆڕستانی گشتیی شاری بۆکان بەڕێوە
چوو.
فەتاح ئەمیری ساڵی
١٣٢۵ی کۆچیی هەتاوی لە گوندی مەنیچەر لە
محاڵی ئاختاچی، لەدایک بووە.
خوێندنی سەرتایی
لە مەهاباد تەواو کردووە.
ڕۆمانەکانی
"هاوارەبەرە"،
"میرزا"
و "زیندەخەو"،
"گێژەڵووکە"
و "خەم
و خەیاڵ"ی
نووسیوە و بڵاوی کردووەتەوە. لە
گۆڤاری "سروە"دا
کاری نووسینی کردووه و "سروەی
ئازیز" وەک
بۆڵتۆن لهسەر ئهرکی ئهو بڵاو بووەتەوە.
ناوبراو خانەنشینی
ئیدارەی کارەبای بۆکان بووە.
مامۆستا فەتاح
ئەمیری، ڕۆژی ١ی بەفرانبار بەهۆی نەخۆشی
لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.