تاريخ: ۱۴۰۳ چهارشنبه ۱۲ ارديبهشت ساعت ۱۱:۱۳ | بازدید: 672 نظرات: 0 کد مطلب: 22988 |
به پێی هەواڵی هاژه، سێ کتێبی شاعیر و نووسەرێکی مەهابادی چاپ و بڵاو کرایەوە.
سێ کتێبی محەممەد سەدیق وەلیزادە (تاپۆ)، شاعیر و نووسەری مەهابادی لە لایەن بڵاوگەی تینوو موکریان چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم سێ بەرهەمە بریتین لە: « ڕۆچەنایەک بۆ تەنیایی» کە کۆمەڵێک کورتەچیرۆک لەخۆ دەگرێ و «قۆناغێک بۆ ئارامی» کە وەرگێڕانی شێعرە و «زمزمه عاشقی» که شێعری کلاسیک و نوێی فارسییە.
محەممەد سەدیق وەلیزادە (تاپۆ) لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی لە شاری مەهابادە و لە بواری هونەری خۆشنوسیشەوە شارەزایە.
|