تاریخ: ۱۴۰۳/۲/۱۲
سێ کتێبی شاعیر و نووسەرێکی مەهابادی چاپ و بڵاو کرایەوە

به پێی هەواڵی هاژه، سێ کتێبی شاعیر و نووسەرێکی مەهابادی چاپ و بڵاو کرایەوە.

سێ کتێبی محەممەد سەدیق وەلیزادە (تاپۆ)، شاعیر و نووسەری مەهابادی لە لایەن بڵاوگەی تینوو موکریان چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم سێ بەرهەمە بریتین لە: « ڕۆچەنایەک بۆ تەنیایی» کە کۆمەڵێک  کورتەچیرۆک لەخۆ دەگرێ و  «قۆناغێک بۆ ئارامی» کە وەرگێڕانی شێعرە و «زمزمه عاشقی» که شێعری کلاسیک و نوێی فارسییە.

محەممەد سەدیق وەلیزادە (تاپۆ) لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی لە شاری مەهابادە و لە بواری هونەری خۆشنوسیشەوە شارەزایە.