بە پێی هەواڵی هاژه، ئەمڕۆ ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٢، سەلاح شێخ‌محەممەدی ئەکتەر و گریمۆڕی مەهابادی کۆچی دوایی کرد.
سەلاح شێخ محەممەدی کە بەردەنگانی تەلەویزیۆن، شانۆ و سینەما بە پێی ڕۆڵگێڕان لە ڕۆڵی «مام نەنوو»دا بەم نێوە دەیانناسی دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە شاری زاهیدان، سەرەنجام کۆچی دوایی کرد.
ئەم هونەرمەندە لە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانبار بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانەی شاری زاهیدان خەوێندرابوو.
سه‌لاح شێخ محه‌ممه‌دی ساڵی 1326 هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد له دایک بووه
* قۆناغه‌کانی خوێندنی له قوتابخانه‌کانی شاری مه‌هاباد تێپه‌ڕ کردووه
* مامۆستای قوتابخانه‌کانی شاری مه‌هاباد بووه و خانەنشین کرابوو.
* له بواره‌کانی سینه‌ما، شانۆ، ته‌له‌ویزیۆن، دوبلاژ، گریم و... چالاکی نواندووه
* سه‌یده‌وان، تلنگر سلیم، آخرین سمفونی عشق، لعبتک ها و یاغیها وه‌ک گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه شانۆییه‌کانی به ئه‌ژمار دێن
* له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له فیلمه‌کانی شکارچیان عقرب، بازم سیب داری، میراث، له‌چه‌رخان، په‌ککه‌وتوو و... ڕۆڵی گێڕاوه
* له باشووری کوردستان له فیلمه‌کانی گه‌ڕه‌کی داهۆڵه‌کان، سرته له‌گه‌ڵ با، سێبه‌ری ژیان، سێ گۆشه‌ی مه‌رگ، بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد، ماندوو، هه‌نیسکی ئاسمان، ترس له مردن، شه‌نگال و... ڕۆڵی گێڕاوه
* وه‌ک گرینگ‌ترین ڕۆڵی له کورته فیلم‌دا ده‌کرێ ئاماژه به‌و کارانه بکرێ: عکاس، شه‌هید، ڕۆژی چواره‌م
* هه‌روه‌ها له زنجێره دراماکانی گه‌رده‌لوول، سۆما، شۆک، که‌رکووک 4 و... ڕۆڵی بووه.
بەهۆی دووربوونی مەودا لە زاهیدانەوە بەرەو مەهاباد، پێدەچێ گەڕانەوی تەرمی ئەم ئەکتەرە مەهابادییە پتر لە ڕٶژێک بخایەنێ.
کات و شوێنی ناشتنی ئەم هونەرمەندە لە ڕێگەی هاژەوە بڵاو دەکرێتەوە.