سه‌لاح شێخ محه‌ممه‌دی ساڵی 1326 هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد له دایک بووه
* قۆناغه‌کانی خوێندنی له قوتابخانه‌کانی شاری مه‌هاباد تێپه‌ڕ کردووه
* مامۆستای قوتابخانه‌کانی شاری مه‌هاباد بووه و خانەنشین کرابوو.
* له بواره‌کانی سینه‌ما، شانۆ، ته‌له‌ویزیۆن، دوبلاژ، گریم و... چالاکی نواندووه
* سه‌یده‌وان، تلنگر سلیم، آخرین سمفونی عشق، لعبتک ها و یاغیها وه‌ک گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه شانۆییه‌کانی به ئه‌ژمار دێن
* له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له فیلمه‌کانی شکارچیان عقرب، بازم سیب داری، میراث، له‌چه‌رخان، په‌ککه‌وتوو و... ڕۆڵی گێڕاوه
* له باشووری کوردستان له فیلمه‌کانی گه‌ڕه‌کی داهۆڵه‌کان، سرته له‌گه‌ڵ با، سێبه‌ری ژیان، سێ گۆشه‌ی مه‌رگ، بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد، ماندوو، هه‌نیسکی ئاسمان، ترس له مردن، شه‌نگال و... ڕۆڵی گێڕاوه
* وه‌ک گرینگ‌ترین ڕۆڵی له کورته فیلم‌دا ده‌کرێ ئاماژه به‌و کارانه بکرێ: عکاس، شه‌هید، ڕۆژی چواره‌م
* هه‌روه‌ها له زنجێره دراماکانی گه‌رده‌لوول، سۆما، شۆک، که‌رکووک 4 و... ڕۆڵی بووه.
بەهۆی دووربوونی مەودا لە زاهیدانەوە بەرەو مەهاباد، پێدەچێ گەڕانەوی تەرمی ئەم ئەکتەرە مەهابادییە پتر لە ڕٶژێک بخایەنێ.
کات و شوێنی ناشتنی ئەم هونەرمەندە لە ڕێگەی هاژەوە بڵاو دەکرێتەوە.