تاريخ: ۱۴۰۲ يکشنبه ۱۴ آبان ساعت ۲۲:۶ | بازدید: 730 نظرات: 0 کد مطلب: 22097 |
بەپێی هەواڵی هاژە، ئەمڕۆ، ١۴ی خەڵوەری ١۴٠٢ی کۆچیی هەتاوی، بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و هۆنەردۆستان، لە هۆڵی ئیدارەی فەرهەنگی مەهاباد، ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پۆستێڕی شانۆی "گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی" بەڕێوە چوو.
ئەم بەرهەمە، کاری گرووپی شانۆیی "دیا"ی مەهابادە و لە ڕێکەوتی ٢٠ تا ٢۶ی خەزەڵوەر، لە هۆڵی وەحدەتی شارەوانی، نمایش دەدرێت.
نووسەریی و دەرهێنەرییەتیی شانۆی "گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی" لە ئەستۆی گرووپی دیا، بە سەرپەرەستیی میدیا حەیرانی بووە.
شانۆکە لە ژانری کۆمەڵایەتیدایە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و ده خولەکە. لەم بەرهەمەدا چوار شانۆکار ڕۆڵ دەگێڕن کە دوو لە وان سەرەکین.
ئەکتەرەکان:
ئەسرا کاکەڕەش
پووریا حاتەمزادە
ئایدا خاتوونی
هەدیە ڕەسووڵپوور
دێکۆڕ: گرووپی شانۆی دیا
جلوبەرگ: پەریا ڕەسووڵی
ڕووناکی: وەحید خوداپەرەست
ئاهەنگساز: سینا خزری
پۆستێر: سیاوەش ڕەحیمی
|