تاریخ: ۱۴۰۲/۸/۱۴
پەردە لەسەر پۆستێڕی شانۆی "گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی" لادرا


بەپێی هەواڵی هاژە، ئەمڕۆ، ١۴ی خەڵوەری ١۴٠٢ی کۆچیی هەتاوی، بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و هۆنەردۆستان، لە هۆڵی ئیدارەی فەرهەنگی مەهاباد، ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پۆستێڕی شانۆی "گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی" بەڕێوە چوو.


ئەم بەرهەمە، کاری گرووپی شانۆیی "دیا"ی مەهابادە و لە ڕێکەوتی ٢٠ تا ٢۶ی خەزەڵوەر، لە هۆڵی وەحدەتی شارەوانی، نمایش دەدرێت.


نووسەریی و دەرهێنەرییەتیی شانۆی "گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی" لە ئەستۆی گرووپی دیا، بە سەرپەرەستیی میدیا حەیرانی بووە.


شانۆکە لە ژانری کۆمەڵایەتیدایە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و ده خولەکە. لەم بەرهەمەدا چوار شانۆکار ڕۆڵ دەگێڕن کە دوو لە وان سەرەکین.


ئەکتەرەکان:

ئەسرا کاکەڕەش

پووریا حاتەم‌زادە

ئایدا خاتوونی

هەدیە ڕەسووڵ‌پوور


دێکۆڕ: گرووپی شانۆی دیا


جل‌وبەرگ: پەریا ڕەسووڵی


ڕووناکی: وەحید خوداپەرەست


ئاهەنگساز: سینا خزری


پۆستێر: سیاوەش ڕەحیمی