تاريخ: ۱۳۹۵ سه شنبه ۲۶ بهمن ساعت ۱۰:۲۸ بازدید: 3440      نظرات: 19      کد مطلب: 3193

ئه‌حمه‌د به‌حری له ئه‌ندامێتی مه‌قبەرەتوشوعه‌رای مەهاباد کشایه‌وە


بە پێی ڕاپۆڕتی هاژه، ڕۆژی سێ شەممه ڕێکه‌وتی 26ی ڕێبه‌ندانی 95ی هه‌تاوی ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت ئۆمەنای مه‌قبەرەتوشوعه‌رای مه‌هاباد "ئه‌حمه‌د به‌حری" به نووسینی ئیستعفانامه‌، دەست له کار کێشانه‌وەی خۆی ڕاگه‌یاند.

 

دەقی ئیستعفانامەکه که نوسخەیه‌کی که‌وتۆته به‌ر دەستی پێگه‌ی هه‌واڵی هاژه به‌مجۆره‌یه:

خەڵکی بەڕێزی مەهاباد و کوردستان

هەر لە سەرەتای ساڵی 1365 ەوە کە مامۆستا هێمنمان لە گۆڕستانی گومبەزانی مەهاباد ئەسپەردەی خاک کرد، هەتا ئەمڕۆ وێڕای ئەندامانی هەیئەتی ئۆمەنا بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری "مەقبەرەتولشوعەرا" بە پێی توانای خۆم تێکۆشاوم. بۆ ڕاستیی قسەکانم لە بارەگای میللەتەکەم‌دا ویژدانم بە بارمتە دادەنێم و عەرزتان دەکەم کە لەو ماوەیەدا لە هیچ کۆششێک بۆ پاراستنی کەرامەت و پێناسەی نەتەوەکەم درێغیم نەکردووە؛ بەش بە حاڵی خۆم، ماوەی سی (30) ساڵ لە گوێن گلێنەی چاوم ئەم ناوەندەم وەک ئەمانەتییەکی نەتەوەیی ­­پاراست. بەداخەوە هەل‌ومەرجی ئێستا مەوداکەی ئەوەندە بەرتەنگ کردووە ئیتر جێم نابێتەوە؛ هەر بۆیە لە ئەمڕۆوە ئیستعفای خۆم لە ئەندامەتی مە­­­قبەرەتولشوعەرا ڕادەگەیەنم.

ئەحمەد بەحری

26/11/1365 ـ 14 ژانویەی 2017



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

بوداق ۱۳۹۵/۱۱/۳۰
پرسیارم له هه‌یه‌ت ئومه‌نا ئه‌وه‌یه ، ئه‌گه‌ر زۆر دروستن و کاریان ته‌نیا خزمه‌ته ، هۆی چیه که‌سانی وه‌ک پرۆفسۆر ئه‌یوب ئه‌یبویان خاوه‌نی چه‌ند کتێب ئیزن ناده‌ن له گردی هونه‌ره‌مندان بنێژرێ به‌ڵام که‌سێک له‌وێ ده‌نێژرێ که له ژیانیدا یه‌ک جومله‌ی ئه‌ده‌بیشی نه‌نوسیه‌وه ؟ مه‌گه‌ر غه‌یری وه‌یه که له مردوه‌کانیش که‌ڵکی نابه‌جێ وه‌رده‌گیرێ و زاڵمانه ناعه‌داڵه‌تی ده‌که‌ین له عاله‌می مردوه‌کانیشدا ؟ زۆر شاعیر و نوسه‌ر و نه‌قاش و گۆرانی بێژی دیکه‌مان هه‌ن چون پشتیوانی بنه‌ماڵه‌یان نه‌بوه یان بیر و رای جیاوازیان هه‌بوه له‌و شوێنه‌ی حه‌قی خۆیان بو نه‌نیژراون ، کێها خزمه‌ت ؟ کێها کوردایه‌تی ؟ کێها عداڵه‌ت ؟ روی قسه‌ی من له هه‌مو ئه‌ندامانی هیه‌ت ئۆمه‌نایه به‌ڵام کاک ئه‌حمه‌د به‌حریش وه‌ک بۆ خۆی ده‌ڵێ زۆر چالاک بوه و حه‌ولی داوه ئه‌و ئه‌مانه‌ته بپارێزێ ، بۆیه ئینتزرام بو لانی که‌م یه‌ک جاریش بوه ئه‌گه‌ر بۆخۆی به‌شێک له‌و ناعه‌داڵه‌تیه نه‌بوه دفاعێکی کردبا ، هه‌ڵوێستێکی گرتبا به‌و ناعه‌داڵتیه که روحم به مردوه‌کانیش ناکرێ
0
1
پاسخ به این اظهارنظر

هه‌رمان ۱۳۹۵/۱۱/۲۸
هیچ شکێک له‌وه‌دا نییه که به‌ڕێز کاک ئه‌حمه‌د به‌حری له دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ره‌کی ئه‌م شوێنه گرینگه له شاری مه‌هاباده و له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردۆوه له‌گه‌ڵ هێندێک که‌سی دیکه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قسه‌ ناخۆش و تۆمه‌ت و... لێیان دراوه‌ ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له به‌رامبه‌ر پاراستنی ئه‌م شوێنه‌دا به‌جێ گه‌یاندووه‌، هه‌ر بۆیه زۆر پێویسته ڕێز بگیرێ له‌و که‌سانه که‌ ته‌مه‌نێک بۆ پاراستنی سامانی نه‌ته‌وه‌یی حه‌ولیان داوه‌ و گه‌یاندوویانه‌ته ئه‌م ڕۆژه.
به‌ڵام، ئه‌وه‌یکه له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردۆوه‌ ساز بوونی ئه‌م هه‌موو حاشیه و جه‌وی ناخۆش و له نیهایه‌تدا کشانه‌وه‌ و بێ ساحه‌ب کردنی ئه‌م شوێنه گرینگه به ڕای من بۆ یه‌ک شت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، شتێک که من 8 ساڵه باسی لێده‌که‌م و بێ وڵام ماوه‌ته‌وه‌.
ساز بوونی مه‌جمه‌عێکی ڕاوێژکاری به مه‌به‌ستی هه‌ر چه‌شنه گۆڕانکاری یان ناشتن و نه‌ناشتنی که‌سایه‌تی و... ده‌توانێ پێش به‌م حاشیانه بگرێ، مه‌جمه‌عێک که هه‌یئه‌ت موسس نییه، به‌ڵام ده‌توانێ هاوکار و ڕاوێژکار بێ، تاقم و ده‌سته نه‌بێ، ژوورێکی ئاوه‌ڵه بێ، له خۆشنووس و شاعیر و نه‌ققاش و ژینیار و...
چوون پێم وایه سبه‌ی ڕۆژ مه‌قبه‌ره‌توشوعه‌را هیچ، قه‌تعه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش کێشه‌ی زۆری لێده‌که‌وێته‌وه‌.
هیوادارم که‌سانی دڵسۆز گرینگی به‌م باسه‌ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر و هه‌موو ساڵی ئه‌و باسانه و دڵ هێشاوییانه نه‌یه‌نه‌وه‌ دی.
مه‌قبه‌ره‌توشوعه‌را و قه‌تعه‌ی هونه‌رمه‌ندان ئه‌ساسنامه‌ و ژووری ڕاوێژ و هه‌یئه‌تی ئۆمه‌نای پێویسته، وه‌ختێک ئه‌م شتانه ڕوون بن، حاشیه‌کانیش کۆتاییان پێ دێت.
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

ێیسماعیل مستە فازادە ۱۳۹۵/۱۱/۲۸
وێڕای سڵاو
بە ڕیز ڕەحمان م کاک ئە حمە د تە نیا 190ژومار له گۆڤاری مە ەاباد بڵاو کردۆتە وە کە خزمەتێکی گە ورە یە درۆ هە ڵبە ستن شتێکی باش نییە
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

کانیاو بۆکانی ۱۳۹۵/۱۱/۲۸
بە راستی زۆر بە داخەوەم کە کەشی مەجازی و مەودای کراوەی ئینتێڕنێت ئەگەر بۆ هەموو گەلانی دونیا خیر و بێری بە دواوە بوو، ئەگەر بەرەو ئازادی بیر و ڕای بردن و بوو بە دەلاقەیەک لە پاڵ رۆچنەکانی دیکە بۆوەی مافەکانی خۆیان لەوێوە داوا بکەن، بەو پەڕی سەرسوڕمانەوە بووە بە بەستێنیکی هەراو بۆ سوکایەتی کردن بەو کەسایەتیانەی کە دڵسۆزانە بۆ ئەدەب و کولتووری ئەو گەلە هەنگاویان هەڵهێناوە و بیر و کردەی چاکیان بوو بە بەردی بناخەی بینای ئەدەب و هونەری گەلی ئێمە. هیچ گەلیک بە قەت گەلی کورد ئیشتیای لە رووخاندنی شکۆی مرۆڤە مەزن یان لانی کەم دڵسۆز و بی ئیدیعاکانی خۆی نییە. لە لایەکیشەوە هیچ گەلێکیش لە ئێستادا ئەوەندەیبئێمە بە خرپە کەڵک لە ئینتێڕنیت وەرناگرێ و لە ژێر دمامکەوە تیر ناهوێتە دڵ و هەناوی پاکئ دڵسۆزنی خۆی. لە لاکیشەوە ئاگادارانە کەسانی بوودەڵە و بچووک گەورە ناکاتەوە و بە ئانقەست لەبەرنبەر گەورەکان دا قوتیان ناکاتەوە. زۆر کەس هەن کە هەر ئێستا لە فەزای مەجازی دا باند و تاقم و عێلیان بۆ رووخاندنی خەڵکانی بە توانا ساز کردووە کەچی خۆیان هیچیان لە باران دا نییە و بە دەستی ئەنقەست لە لایەن کەسانێکەوە چەپڵەیان بۆ لێدەدرێ کە زیاتر بڕۆخێنن... لەو نموونەیە دا تەنیا ئاماژە بە ئەحمەد بەحری دەکەم. پیاوێک کە تەمەنێک لە پێناو نیشتمان و مەهاباد دا حەولی داوە. ناڵێم داشامەجیدی لە جێگای خۆی لابردووە خۆ لانی کەم بەشیک لە کەلەپووری زارەکی نەتەوەکەمانی کۆ کردەوە و بیست ساڵ سەرپەرەستی گۆڤارێکی بە زمانی کوردی کرد.... ئینساف بۆ هەموومان زۆر باشە. هەڵبەت ویژدانیش
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

امینی 2 ۱۳۹۵/۱۱/۲۸
جناب هیدی امینی ؛ امیدوارم حالت خوب باشد ، آن طوری کە شما می فرمایید کە همە عزیزان را اونجا دفن کنیم ، دیگر نیاز بە چنین مکانی نیست ، همان قبرستان عمومی کافی است.
البتە شما ممکن است بە فکر خودت یا عزیزی از اطرافیانت باشی، قابل دڕک است ،
1
2
پاسخ به این اظهارنظر

ره حمان م ۱۳۹۵/۱۱/۲۷
پرسیاریکم له و به ریزا نه هه یه
تکایه ئه گه ر ده توانن پیمان بلین احمد بحری له ماوه ئه و سی ساله ی دا چ کاریکی بو مقبرتولشعرا کردو وه
2
1
پاسخ به این اظهارنظر

سیاوش خان ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
زور جی داخه بو برز کاک احمد بحری .براستی انسانیکی به تونا و جرات بو
2
0
پاسخ به این اظهارنظر

هۆگر ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
کشانەوەی بەڕێز ئەحمەدی بەحری کێشی لێ دەکەوێتەوە لێ هاتووی ئەرکداری کاک ئەحمەد بۆهەموومان ڕوونە بەداخەوم
2
0
پاسخ به این اظهارنظر

یاقووب خزری ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
دەگەڵ ڕێز و سڵاو بۆ هەموو دڵسۆزانی ڕاستەقینە و خاوەن شوناسی نەتەوەکەم بە تایبەت مامۆستا ئەحمەدی بەحری
پێموایە ئەگەر بێت و لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا کە مەقبەرەتوشوعەرا توانیوێتی وەک ئێلێمانێکی نەتەوەیی بمێنێتەوە زۆربەی هەرەزۆری ئەو مانەوە مەحسوولی حەول و تێکۆشانەکانی مامۆستا ئەحمەدی بەحری بووە. هەموومان باش دەزانین بڕیاری دەست لە کار کشانەوەی بەڕێزیان بە هۆی یاساشکێنی تاقمێک بوو کە خۆیان پێیان لە سەر بڕیارێک دانابوو و تەنانەت واژۆشیان کردبوو. بەڵام کاک ئەحمەد حازر نەبوو پێ لەسەر قەول و بەڵێنی خۆی دابنێ. با هەموو خەڵک باش بزانن ڕاستی و سەداقەتی کاک ئەحمەدی بەحری لەو بڕیارەدا بۆ کۆمەڵگای نووسەران و فەرهەنگی شارەکەمان ڕوون و ئاشکرابوو. بە داخەوە ئاستی کۆمەڵگا گەیشتۆتە قۆناغێک کە بێت و کەسێک ڕاستی، ویژدان پاکی و پابەند بوون بە یاسای ئەخلاقی فەردی و کۆمەڵایەتی بکا بە مۆدێلێک بۆ ژیان دەبێتە قوربانی یاساشکێنانی بێ باوەڕ و دە قەیران کەوتووی مەنفعەت تەڵەب. ئاواتی من حزووری بەردەوام و دووبارەی کاک ئەحمەد لە هەیئەت ئومەنای مەقبەرەتوشوعەرایە..هیوادارم بە هەموومان حەول بدەین بۆ پاشگەز بوونەوەی کاک ئەحمەد لە بڕیاەکەی.....ڕێز و سپاس بۆ هەموو دڵسۆزانی ڕاستەقینە جێی متمانە.
5
3
پاسخ به این اظهارنظر

سەلیم سوێناسی. ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
کشانەوەی کاک ئەحمەدلەوبەرپرسایەتیە جێگای داخە .مرۆڤێکی راست وپاک ویەکڕۆ ،بەتواناودڵسۆزە.زۆربەداخم وزۆرم پێ ناخۆشە وبەخەسارێکی گەورەی دەزانم.
1
1
پاسخ به این اظهارنظر

ن ا ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
زۆر بە داخەوە ئەوڕۆ کاتی ناشتنی مامۆستا هەڵوەدا بێستمان بەڕێز بەحری دژی ناشتنی مامۆستا ڕەسووڵ لە تەنیشت مامۆستایانی کۆچکردوو بووە.هیوادارم ڕاست نەبێ.تێکدانی گۆڕی بە کۆمەڵی مامۆستا و شاعیران کە بەدەستی ئەویندارانی ئەو کەسانە سازکرابوو بە مەبەستی نۆژنکردنەوە کارێکی نابەجێ وجێی ڕەخنەگرتنە وئاغای بەحری برپرسی ئەوکارەیە.
1
1
پاسخ به این اظهارنظر

کریم ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
دلیل این امر چیست؟ بگویید تا افکار عمومی بداند. هر چند معتقدم نباشی بهتر است
2
0
پاسخ به این اظهارنظر

باران ئەحمەدی ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
کاک ئەحمەد لە دڵسۆزانی هەرە بەڕێزی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردییە. بە دڵ خزمەت دەکا بۆ نێو خزمەت ناکا. بەڵام دۆستانی بە نێو گیانی گیانی و ئاشقی پەت بڕین پێش بە خزمەتی دەگرن. هەمیشە لە یادمانی کاک ئەحمەد گیان
2
0
پاسخ به این اظهارنظر

سردار ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
جيى خويه تى له هه مو زه حمه ته كانى كاك ئه حمه دى به حرى ريزى تايبه ت بگيرى،ئه و ته نيا بايخى داوه به ريي دروست و كارى باش بو گه له كه ى وسه ره راى ئه وه ى كه زور كه سيش به ئه نقه ست ويستويانه
كه سايه تيكه ى بشكينن و له مپه ر بن بو خزمه ته كانى،به بى گوى دان به قسه لوك و ئاسته نگه كان ئيشى خوى كردوه.
به لام پيموايه ئه وجار نه شته رى بى ريزى گه يشته ئيسقانى و ......
2
0
پاسخ به این اظهارنظر

شار ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
جناب اقای بحری از بزگان ادب و فرهنک ماست . سی سال معلمی ، شانزدە سال مسولیت ادامە مجلە مهاباد ، داری چندین اثر جدی هستند . ایشان از سرمایە های فرهنگی و اجتماعی ما هستند، بودن این بزرگ وار صادق یک ضرورت است. از تمام دوستان مسول تقاضا داریم حتما ایشان را بە جمع هیت امنا برگردانند . لازم است اعضا ناکارمد و دارای کهولت سن عوض شوند.
2
0
پاسخ به این اظهارنظر

زریان ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
سلام و عرض ادب خدمت شخصیت برجستەی کورد احمد بحری ، واقعا بە عنوان شهروندی کە در طول یک دهەی شاهد تڵاش و دلسوزی ایشان بودم ، نبود چنین کسی در هئت امنا را ٱسیبی بزرگ می دانم امید وارام ایشان از تصمیم خویش بازگردند. در ضمن لازم است فرمانداری و شهردار و اعضای شورای مهاباد بە تصمیم های هئت امنا احترام بگذارند و دخالت نکنند.
از طرف دیگر پیشنهادمی شود ترکیب اعضای هئت امنا عوض شود. در ضمن اقای بحری تنهای عضو از مجموعەی هئت امنا بود کە پایبند صورتجلسەی بستن سایت قدیمی مقبرەالشعرا بودن و چندنفر از اعضا از جملە ٱقای سید حسن کلیجی و صلاح ٱشتی متاسفانە از صورتجلسە تخطی کردند . و باید در مقابل این خطا واقعا پاسخگو باشند.
نکتە دیگر دخالت فرماندار عزیز و بی تصمیمی ریاست شورای مهاباد مزید بر علت بود ،
ما باید قبول کنیم کە استقلال رای این مجموعە فرهنگی را رعایت کنیم .
جناب اقای بحری از تمام شرافت و صداقت شما تشکر می کنم ،
هیچ وقت این صداقت و رو راستی شما فراموش نخواهد شد .
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

سعيد ف قاضي ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
سلام ،در زحمات كاك احمد ومجموعه دوستانش شكي نيست !ومردم مهاباد وكورده واري مرهون أين زحمات هستند ،با استعفا مشكل حل نميشه ،شهردار مي ناله !كاك احمد هم!هيت امنا هم!!!!!!!
3
8
پاسخ به این اظهارنظر

هەتاو ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
بەرێز بەحری لە هەرەکۆڵکە بەرزەکان و ڕاوەستاوی پانتای ئەدب و هونەر و فولکلۆری وڵاتەکەمانە..نەبوونی ئەو بەرێزە لە ئەندامەتی مەقبەرەتولشعەرا کەلێنیکی گەورەیە و پر نابێتەوە...هیوادارم بەریزیان لەو ئیستەعفایە پاشگەز ببنەوە و مانەوەی وی لە و هیئەت ئومنایە دەبێتە هۆی بوونی باشترین هەڵوویستکان دوور لە بەرژەوندی تاکە کەسی و گروهی بۆ مەزاری هونەرمەندان و ئەدیبان.
ره حمان ۱۳۹۵/۱۱/۲۷
به ریز ده توانی پیمان بلی احمد بحری چ کاریکی وا گه و ره ی کردو وه که وا پی هه لا ده لی
8
8
پاسخ به این اظهارنظر

عمر ابراهیمی ۱۳۹۵/۱۱/۲۶
با تشکر فراوان از زحمات چندین ساله آقای احمد بحری ، امیدوارم که خداوند به ایشان سلامتی و عمر با عزت عطا نماید و در تمام مراحل زندگیشان موفق و سربلند باشد .

نظر خود را براي ما ارسال كنيد