بە پێی ڕاپۆڕتی هاژه، ڕۆژی سێ شەممه ڕێکه‌وتی 26ی ڕێبه‌ندانی 95ی هه‌تاوی ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت ئۆمەنای مه‌قبەرەتوشوعه‌رای مه‌هاباد "ئه‌حمه‌د به‌حری" به نووسینی ئیستعفانامه، دەست له کار کێشانه‌وەی خۆی ڕاگه‌یاند.
دەقی ئیستعفانامەکه که نوسخەیه‌کی که‌وتۆته به‌ر دەستی پێگه‌ی هه‌واڵی هاژه به‌مجۆره‌یه:
خەڵکی بەڕێزی مەهاباد و کوردستان
هەر لە سەرەتای ساڵی 1365 ەوە کە مامۆستا هێمنمان لە گۆڕستانی گومبەزانی مەهاباد ئەسپەردەی خاک کرد، هەتا ئەمڕۆ وێڕای ئەندامانی هەیئەتی ئۆمەنا بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری "مەقبەرەتولشوعەرا" بە پێی توانای خۆم تێکۆشاوم. بۆ ڕاستیی قسەکانم لە بارەگای میللەتەکەم‌دا ویژدانم بە بارمتە دادەنێم و عەرزتان دەکەم کە لەو ماوەیەدا لە هیچ کۆششێک بۆ پاراستنی کەرامەت و پێناسەی نەتەوەکەم درێغیم نەکردووە؛ بەش بە حاڵی خۆم، ماوەی سی (30) ساڵ لە گوێن گلێنەی چاوم ئەم ناوەندەم وەک ئەمانەتییەکی نەتەوەیی پاراست. بەداخەوە هەل‌ومەرجی ئێستا مەوداکەی ئەوەندە بەرتەنگ کردووە ئیتر جێم نابێتەوە؛ هەر بۆیە لە ئەمڕۆوە ئیستعفای خۆم لە ئەندامەتی مەقبەرەتولشوعەرا ڕادەگەیەنم.
ئەحمەد بەحری
26/11/1365 ـ 14 ژانویەی 2017