مێژووی زمانی کوردی لە نووسینی عەبدولڕەحمان زەبیحی نوێترین کتێبی چاپکراوی بڵاوگەی ڕاژەیە.
عەبدولڕەحمان زەبیحی لە پێشەکی کتێبی "قامووسی زمانی کوردی"دا ئاوڕێک لە مێژووی زمانی کوردی دەداتەوە و لە زمانی سەردەمی مادەکانەوە شرۆڤەی خۆی دەستپێدەکات و هەروەها زۆر بابەتی مێژوویی و گرینگی زمانی کوردی دەهێنێتە بەر باس و لێکدانەوە
.
ئەو پێشەکییەی کە زەبیحی لەسەر مێژووی زمانی کوردی نووسیوییەتی، لە دووتوێی ئەو کتێبەدا چاپ کراوەتەوە و، هەروەها لە کۆتاییدا نامەگۆڕینەوەی ئەمیر حەسەنپوور و زەبیحی کە لەسەر زمانی کوردییە و وتارێکی ئەمیر حەسەنپوور بەنێوی "بەربینگی زمانی کوردی بەربدەن"، لێی زیاد کراوە.
پێناسەی کتێب:
مێژووی زمانی کوردی
عەبدولڕەحمان زەبیحی
۱٨٨ لاپەڕە کاغەزی باڵکی
بەرگی نەرم