تاریخ: ۱۴۰۲/۶/۵
کتێبی "مێژووی زمانی کوردی" لە لایەن نەشری ڕاژە چاپ و بڵاو کرایەوە
 مێژووی زمانی کوردی لە نووسینی عەبدولڕەحمان زەبیحی نوێترین کتێبی چاپکراوی بڵاوگەی ڕاژەیە. عەبدولڕەحمان زەبیحی لە پێشەکی کتێبی "قامووسی زمانی کوردی"دا ئاوڕێک لە مێژووی زمانی کوردی دەداتەوە و لە زمانی سەردەمی مادەکانەوە شرۆڤەی خۆی دەست‌پێدەکات و هەروەها زۆر بابەتی مێژوویی و گرینگی زمانی کوردی دەهێنێتە بەر باس و لێکدانەوە
. ئەو پێشەکییەی کە زەبیحی لەسەر مێژووی زمانی کوردی نووسیوییەتی، لە دووتوێی ئەو کتێبەدا چاپ کراوەتەوە و، هەروەها لە کۆتاییدا نامەگۆڕینەوەی ئەمیر حەسەنپوور و زەبیحی کە لەسەر زمانی کوردییە و وتارێکی ئەمیر حەسەنپوور بەنێوی "بەربینگی زمانی کوردی بەربدەن"، لێی زیاد کراوە.
 ‌پێناسەی کتێب:
 مێژووی زمانی کوردی
 عەبدولڕەحمان زەبیحی
 ۱٨٨ لاپەڕە کاغەزی باڵکی
 بەرگی نەرم
 ساڵی چاپ: ۱٤۰۲
 نرخی پشت‌بەرگ:١٣٣.٠٠٠
 بڵاوگەی ڕاژە