تاريخ: ۱۴۰۲ پنج شنبه ۱۰ فروردين ساعت ۱۱:۵۸ | بازدید: 1042 نظرات: 0 کد مطلب: 20797 |
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا هێرۆ مستەفای بە ڕەگەز کوردی بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمەریکا لە میسڕ کاندید کردووە.
کۆشکی سپی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، هێرۆ مستەفا دیپلۆماتکارێکی خاوەن ئەزمونێکی زۆرە و پێشتر لە ساڵانی 2019 - 2023 باڵیۆزی ئەمەریکا بوو لە بولگاریا. پێشتریش هێرۆ مستەفا دیپلۆماتکارێکی باڵا بووە لە چەندین وڵاتی جیهاندا و لەوانەش پورتوگال، هیندستان، لوبنان، یۆنان و عێراق. لە ڕاگەیەندراوەکەدا کۆشکی سپی ئاماژە بەوەش دەکات، هێرۆ مستەفا گارگ جگە لە زمانی ئینگلیزی و کوردی، زمانەکانی فارسی و یۆنانی و هیندی و بولگاری و پورتوگالی دەزانێت. هێرۆ مستەفا لەساڵی 1973 لە هەولیر لە دایکبووە و لە تەمەنی منداڵیدا ئاوارەبوە و ژیانی لە کەمپدا بەسەربردوە و لەساڵی 1976دا لەگەڵ خیزانەکەی گەشتی ئەمەریکا دەکات و داوای مافی پەنابەرێتی دەکات. لەساڵی 1991 لە ئەمریکا دەچێتە زانکۆ و لەساڵی 1995 خوێندنی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی جۆرج تاوندا لە بواری ئاسایشی نەتەوەیی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان تەواو دەکات. دوای خوێندنی زانکۆی دەستی بە کاری چالاکوانی کردووە و گەشتی بۆسنیا کردوە بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردن. لەساڵی 1999 لە ئۆفیسی دەرەوەی ئەمەریکا لە یۆنان کاریکردوە و دواتر وەکو ئۆفیسەری کونسوڵی ئەمەریکا لە بەیروت کاریکردوە و دواتر بوە بە یاریدەدەری کۆدۆ لیزا ڕایس، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.
|