تاریخ: ۱۴۰۲/۱/۱۰
ژنە کوردێك بوو به باڵیۆزی ئەمەریکا لە میسر

 

 کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا هێرۆ مستەفای بە ڕەگەز کوردی بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمەریکا لە میسڕ کاندید کردووە.

 

 کۆشکی سپی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، هێرۆ مستەفا دیپلۆماتکارێکی خاوەن ئەزمونێکی زۆرە و پێشتر لە ساڵانی 2019 - 2023 باڵیۆزی ئەمەریکا بوو لە بولگاریا. پێشتریش هێرۆ مستەفا دیپلۆماتکارێکی باڵا بووە لە چەندین وڵاتی جیهاندا و لەوانەش پورتوگال، هیندستان، لوبنان، یۆنان و عێراق. لە ڕاگەیەندراوەکەدا کۆشکی سپی ئاماژە بەوەش دەکات، هێرۆ مستەفا گارگ جگە لە زمانی ئینگلیزی و کوردی، زمانەکانی فارسی و یۆنانی و هیندی و بولگاری و پورتوگالی دەزانێت.   هێرۆ مستەفا لەساڵی 1973 لە هەولیر لە دایکبووە و لە تەمەنی منداڵیدا ئاوارەبوە و ژیانی لە کەمپدا بەسەربردوە و لەساڵی 1976دا لەگەڵ خیزانەکەی گەشتی ئەمەریکا دەکات و داوای مافی پەنابەرێتی دەکات.  لەساڵی 1991 لە ئەمریکا دەچێتە زانکۆ و لەساڵی 1995 خوێندنی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی جۆرج تاوندا لە بواری ئاسایشی نەتەوەیی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان تەواو دەکات. دوای خوێندنی زانکۆی دەستی بە کاری چالاکوانی کردووە و گەشتی بۆسنیا کردوە بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردن. لەساڵی 1999 لە ئۆفیسی دەرەوەی ئەمەریکا لە یۆنان کاریکردوە و دواتر وەکو ئۆفیسەری کونسوڵی ئەمەریکا لە بەیروت کاریکردوە و دواتر بوە بە یاریدەدەری کۆدۆ لیزا ڕایس، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.