تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۱۰ بهمن ساعت ۲۲:۴۵ بازدید: 2725      نظرات: 3      کد مطلب: 2989

دیداری هاژه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی بواری فۆلکلۆر مامۆستا ڕه‌سووڵ نادری


هاژه ـ ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 10ی ڕێبه‌ندانی 95ی هه‌تاوی هێندێک له هه‌واڵنێرانی پێگه‌ی هه‌واڵی هاژه سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند "ڕه‌سووڵ نادری‌"یان له ماڵی خۆی کرد که ماوه‌یه‌که  تووشی نه‌خۆشی بووه و لە جێ دایە.
له‌م دیداره‌دا ئاماده‌بووان هیوای له‌ش ساغی و ته‌ندروستییان بۆ ئه‌م که‌سایه‌تییه تێکۆشه‌ره‌ی بواری به‌یت، حه‌یران و فۆلکلۆری کورده‌واری خواست.
هونه‌رمه‌ند ڕه‌سووڵ نادریش خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و به گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری و قسه‌ی خۆش بزه‌ی خسته سه‌ر لێوی هه‌مووان.
هونه‌رمەندی کورد ڕەسووڵ نادری ساڵی 1312ی هەتاوی له ئاوایی ئوزونتاشی مەهاباد له دایکبووه و له ئاوایی کانی سێو ماوەیه‌ک ژیانی بردۆته سەر. له ساڵی 1351ی هه‌تاوییه‌وە له شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له بوارەکانی به‌یت و حه‌یراندا دەستێکی باڵای هه‌یه و نه‌قڵه خۆشەکانی به‌ناوبانگن.
 هەواڵدەری هاژە ئاواتی لەش ساغی و تەمەن‌درێژی بۆ هونه‌رمه‌ندی بلیمه‌تە‌ی کورد، مامۆستا ڕەسووڵ نادری دەخوازێ.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

صلاح الدین ابراهیمی ۱۳۹۵/۱۱/۱۳
ئه و هو نه رمه نده له بواری زمانیش زور خزمه تی ئه ده بیاتی کوردی کردو
1
0
پاسخ به این اظهارنظر

ریبوار ۱۳۹۵/۱۱/۱۱
بە نێۆی خۆای بێ هاۆتا ــ ئەۆ کاتەی کە ژیانی خەلک لە قەدیمەۆە بە بی ئامێری پێشکەوتو ۆەک تەڵەفیزون ماهوۆارەۆ کاکه رەسولی نادریی بە قسە خۆشەکانی هەمو ساتێکی بۆ خەلک پر لە خۆشیو پێکەنین ئەکرد ـدەچویە هەر مالێک لە ناۆشارو یان دێهات شریتی رەسوی نەدریان دەخستە سەر زبتو کس هیچی نەدەگوت بس پێکەنین ـ ئەۆ خۆشەۆیستە بە تەنیا دڵی هەزاران کوردیی خۆش کردوۆە و بەراستی ئەبێت اێستا جەماۆەر بە سەردانو ئەحۆالپرسی برێک دلی خۆش کەن زۆر سپاسی ستافی هاژە ئەکێن بۆ ئەف قەدر ناسیێە دەبوۆایە دەنگورەنگی مەهابادیش سەردانی کربایە ـ هەرۆەتر کاربەدەستانی شوراۆ شارەۆانیو چینو کساێەتێکانی هونەری ـ با بە لانی کەم برێک لەۆ زەحمەتانی بۆی قەرەبوی بکێنەۆە ـ سپاس
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۵/۱۱/۱۱
مردی بسیار بزرگ و تاریخی است

نظر خود را براي ما ارسال كنيد