تاريخ: ۱۴۰۱ سه شنبه ۴ مرداد ساعت ۲۲:۸ بازدید: 817      نظرات: 1      کد مطلب: 19843
بە بەشداری بەرچاوی جەماوەری؛

شانۆی «شاعیرانەکانی سەرشەقام» لە مەهاباد بەڕێوەچوو


بەپێی هەواڵی هاژە، ئەمڕۆ ۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۱، شانۆی «شاعیرانەکانی سەرشەقام» لە پاڕکی فەرهەنگی شاری مەهاباد بەڕێوەچوو. «شاعیرانەکانی سەرشەقام» نووسراوەی ئیبڕاهیم ئیبڕاهیمی و لە دەرهێنەری سامان ئێرەمی هاتووەتە قۆناغی پێشکێشکردن. لەم شانۆیەدا، مێهران فەقری و ماهان فەقری وەک ئەکتەر ڕۆڵیان بینی و جەماوەرێکی بەرچاو پێشوازیان لەم شانۆیە کرد. لە پەڕاوێزی ئەم شانۆی سەرشەقامەدا، بەبۆنەی تەمەنێک خزمەتی ڕاستەقینە لە بواری فەرهەنگ و هونەری و ئەدەبی کوردی، ڕێز لە هونەرمەند مەناف ئیرانپەنا گیرا. پێشتر «شاعیرانەکانی سەرشەقام» لە یەکەمین فێستیواڵی شانۆی سەرشەقامی ناڵەشکێنەی بۆکان خەڵاتگەلێکی بەرچاوی مسۆگەر کردبوو.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

سیاوش ۱۴۰۱/۵/۵
موفقیت برا سامان و کاک مهران و ابراهیم

نظر خود را براي ما ارسال كنيد